خەندان-
یه‌كگرتویی به‌ره‌ی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان به‌هۆی بونی سه‌ركردایه‌تییه‌كی به‌هێز و یه‌كگرتو ده‌ستیكردوه، ترس له‌لای پارتی دیموكراتی كوردستان زیاتر ده‌كات و له‌به‌رامبه‌ریشدا هۆشداری له‌باره‌ی زیادبونی هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا بۆسه‌ر پارێزگای سلێمانی و مه‌ترسی به‌رده‌وامیدان به بۆردومانه‌كانی ئه‌و وڵاته بۆسه‌ر شاره‌كه ده‌درێت.
به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌ی "العرب"، سیاسه‌تمه‌دارانی كوردی عێراق ترسیان له‌وه هه‌یه ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییانه‌ی توركیا كه ئاڕاسته‌ی پارتی كرێكارانی كوردستان ده‌كرێن له‌ناو خاكی عێراقدا، شێوه‌ی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه پارێزگای سلێمانی بگرێته‌به‌ر، كه به‌هۆی هاندان و تۆمه‌تی به‌دخوازانه له‌لایه‌ن ڕكابه‌ره سیاسییه‌كانه‌وه بۆ سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی زیاتر هانی توركیا بدات كه یه‌كێتی په‌كه‌كه‌ی له ئامێز گرتوه.
سه‌رچاوه سیاسی و ئه‌منییه‌كانی عێراق هێرشه‌كانی توركیا به ئۆپه‌راسیۆنی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه ده‌زانن
له‌ماوه‌ی ڕابردودا، هێزه‌كانی توركیا ژماره‌یه‌ك هێرشی ئاسمانیان ئاراسته‌ی ناوچه‌كانی شاری سلێمانی كرد، كه ئه‌نقه‌ره به وته‌ی خۆی ئه‌ندامانی پارتی كرێكارانیان تێدابوه، هاوكات سه‌رچاوه سیاسی و ئه‌منییه‌كانی عێراق به ئۆپه‌راسیۆنی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌یان زانیوه له وه‌ڵامی په‌ره‌سه‌ندنی په‌یوه‌ندییه‌كانی یه‌كێتی له‌گه‌ڵ كورده‌كانی سوریا، به تایبه‌تی سه‌ركردایه‌تی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده)، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه ئه‌مانه ڕاگه‌یه‌ندراو و به‌پێی ڕێككه‌وتنن له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه سیاسییه‌كان، له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعشن.
هۆكاری چڕبونه‌وه‌ی ئه‌م دواییه‌ی بۆردومانه‌كه‌ی توركیا بۆ سه‌ر پارێزگای سلێمانی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بانگه‌شه‌ی ئه‌نقه‌ره بۆ پشتیوانی له په‌كه‌كه له‌لایه‌ن یه‌كێتیه‌وه
لوقمان حه‌سه‌ن، سیاسه‌تمه‌داری سه‌ربه‌خۆی كورد ڕایگه‌یاندوه، "هۆكاری چڕبونه‌وه‌ی ئه‌م دواییه‌ی بۆردومانه‌كه‌ی توركیا بۆ سه‌ر پارێزگای سلێمانی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بانگه‌شه‌ی ئه‌نقه‌ره بۆ پشتیوانی له په‌كه‌كه له‌لایه‌ن یه‌كێتیه‌وه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئه‌ندامانی یه‌كێتی دژایه‌تی ڕژێمی توركیا ده‌كه‌ن له‌كاتێكدا هێزه‌كانی توركیا به‌شێوه‌یه‌كی ئاشكرا له هه‌ولێر و دهۆك جێگیركراون، كه له ناوچه‌كانی نفوزی پارتی دیموكراتی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی بنه‌ماڵه‌ی بارزانین".
توركیا هێرشه‌كانی له ناوچه‌كانی كوردستانی عێراق ده‌ستپێكرده‌وه
توركیا دوابه‌دوای بۆردومانه‌كه‌ی كه ڕۆژی یه‌كشه‌ممه باره‌گای وه‌زاره‌تی ناوخۆی له ئه‌نقه‌ره كرده ئامانج و له‌لایه‌ن پارتی كرێكارانی كوردستانه‌وه به‌رپرسیارێتی ته‌قینه‌وه‌كه راگه‌یه‌ندرا، توركیا هێرشه‌كانی له ناوچه‌كانی كوردستانی عێراق ده‌ستپێكرده‌وه.
هێزه‌كانیان ئۆپه‌راسیۆنێكی ئاسمانییان له باكوری عێراق ده‌ستپێكردوه
له ڕاگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیادا هاتوه، هێزه‌كانیان ئۆپه‌راسیۆنێكی ئاسمانییان له باكوری عێراق ده‌ستپێكردوه به‌مه‌به‌ستی له‌ناوبردنی ئه‌ندامانی په‌كه‌كه، ڕونیشیكردوه‌ته‌وه، له ناوچه‌كانی مه‌تین، خواكورك، قه‌ندیل، 20 جار بۆردومانیان ئه‌نجامداوه.
ئه‌و قسانه ته‌نها تۆمه‌تی توركیان كه له‌سه‌ر بنه‌مای زانیاری ڕاسته‌قینه نین
چاودێران پێشبینیان ده‌كرد ئه‌م بۆردومانانه‌ن پێشه‌كییه‌ك بن بۆ هه‌ڵمه‌تێكی بۆردومانی فراوانتر كه ڕه‌نگه تیشكبخاته سه‌ر ئه‌و ناوچانه‌ی له سلێمانی كه سه‌ركرده ئه‌منییه‌كانی توركیا ده‌ڵێن، "ده‌ستیانكردوه به گۆڕینی بۆ په‌ناگه‌ی نوێ بۆ ئه‌ندامانی پارتی كرێكاران"، له كاتێكدا سه‌ركرده و سیاسه‌تمه‌دارانی نزیك له په‌كه‌كه ده‌ڵێن، "ئه‌و قسانه ته‌نها تۆمه‌تی توركیان كه له‌سه‌ر بنه‌مای زانیاری ڕاسته‌قینه نین، ئه‌وه‌نده‌ی له‌سه‌ر بنه‌مای هاندان و تۆمه‌تی به‌دخوازانه له ناوخۆی هه‌رێمه‌وه‌ن"، به‌ڵام له‌گه‌ڵ نیازی پێشوی توركیادا یه‌كده‌گرێته‌وه بۆ تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه له سلێمانی و هه‌وڵدان بۆ سنورداركردنی گه‌شه‌سه‌ندنی ڕۆڵی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی.
هێزه‌كانی توركیا به فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان بۆردومانێكی فڕۆكه‌خانه‌ی كشتوكاڵی عه‌ربه‌تیان كرد
له كۆتایی مانگی (ئه‌یلول/9)ی ئه‌مساڵ، هێزه‌كانی توركیا به فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان بۆردومانێكی فڕۆكه‌خانه‌ی كشتوكاڵی عه‌ربه‌تیان له نزیك شاری سلێمانی كرده ئامانج و به‌هۆیه‌وه سێ ئه‌ندامی هێزه‌كانی دژه‌تیرۆر شه‌هیدكران و سێ ئه‌ندامی دیكه‌ش برینداربون.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا دوابه‌دوای بۆردومانه‌كه ڕایگه‌یاند، ئه‌ندامانی دژه تیرۆری په‌یوه‌ندیدار به یه‌كێتی، شانبه‌شانی پارتی كرێكارانی كوردستان و یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل له فڕۆكه‌خانه مه‌شق و ڕاهێنان ده‌كه‌ن.
شه‌هیدان و بریندارانی ڕوداوه‌كه هه‌مویان له پێشمه‌رگه‌ی قاره‌مانی كوردستان و ئه‌ندامانی دژه تیرۆر بون
قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بونی هیچ هێزێكی بیانی له فڕۆكه‌خانه‌ی عه‌ربه‌ت ڕه‌تكرده‌وه و جه‌ختیكرده‌وه، "شه‌هیدان و بریندارانی ڕوداوه‌كه هه‌مویان له پێشمه‌رگه‌ی قاره‌مانی كوردستان و ئه‌ندامانی دژه تیرۆر بون، هیچ هێزێكی دیكه له فڕۆكه‌خانه‌كه‌دا نه‌بو جگه له هێزه‌كانی دژه تیرۆر".
هێرشه‌كه‌ی توركیا پێشینه‌یه‌كی مه‌ترسیداره
قوباد تاڵه‌بانی پێیوابو، "هێرشه‌كه‌ی توركیا پێشینه‌یه‌كی مه‌ترسیداره كه تیایدا هێزێكی فه‌رمی عێراقی و كوردی كرده ئامانج".
مانگی (نیسان/4)ی 2023 سوپای توركیا بۆردومانێكی ئاسمانی بۆ ده‌وروبه‌ری فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی ئه‌نجامدا، هاوكات له‌گه‌ڵ بونی هێزه‌كانی ئه‌مریكا و فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات كه واشنتن پاڵپشتیان ده‌كات له فڕۆكه‌خانه‌كه.
پارتی كرێكارانی كوردستان كه توركیا به دوژمنی خۆی ده‌زانێت له هه‌ردو پارێزگاكه‌دا ئاماده‌یه
لوقمان حه‌سه‌ن ئه‌وه‌شی ئاشكراكردوه، "پارتی كرێكارانی كوردستان كه توركیا به دوژمنی خۆی ده‌زانێت له هه‌ردو پارێزگاكه‌دا ئاماده‌یه و ئه‌م پارته‌ش دژی بونی هێزه‌كانی توركیا و بنكه‌كانیان كه له‌و دو پارێزگایه‌دا جێگیركراون، چالاكیی سیاسی و چه‌كداری پراكتیزه ده‌كات".
توركیا له‌م دواییانه‌دا هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر شاری سلێمانی چڕكردۆته‌وه
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "توركیا له‌م دواییانه‌دا هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر شاری سلێمانی چڕكردۆته‌وه، كه ئه‌نقه‌ره بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كردوه، وه‌زیری به‌رگریی توركیاش داوای له بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتی كردوه، واز له پشتیوانیكردنی پارتی كرێكارانی كوردستان بهێنێت و په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵیاندا بپچڕێنێت، به‌ڵام ئه‌و ڕاستی بابه‌ته‌كه پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌یه كه توركیا بانگه‌شه‌ی ده‌كات، به‌و پێیه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كی له‌و شێوه‌یه بونی نییه".
سه‌رهه‌ڵدانی سه‌ركرده‌یه‌كی به‌هێز بۆ یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان شتێك نییه كه به ئاسانی له‌لایه‌ن سه‌ركرده‌كانی ناو پارتی دیموكراته‌وه هه‌رس بكرێت
چاودێرانی كاروباری عێراق ده‌ڵێن، سه‌رهه‌ڵدانی سه‌ركرده‌یه‌كی به‌هێز بۆ یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان شتێك نییه كه به ئاسانی له‌لایه‌ن سه‌ركرده‌كانی ناو پارتی دیموكراته‌وه هه‌رس بكرێت، ڕه‌نگه ئه‌و بابه‌ته وه‌ك هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بۆ سه‌ر پێگه‌ی حزبه‌كه‌یان ته‌ماشا بكه‌ن كه به كرده‌وه زۆرترین كۆنتڕۆڵ و په‌یوه‌ندی گرنگی له‌ناوچه‌كه‌دا هه‌یه.
پارتی له‌سه‌ر بنه‌مای هه‌ندێك به‌رژه‌وه‌ندی ماددی له‌گه‌ڵ توركیای دراوسێ په‌یوه‌ندییه‌كی به‌رفراوان ده‌پارێزێت، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات هێزه‌كانی له ناوچه‌كه‌دا جوڵه‌یان ئاسانتر بێت و چه‌ندین ئۆپه‌راسیۆنی ئاسمانی و زه‌مینی ئه‌نجام بده‌ن بۆ به‌دواداچون و لێدانی ئه‌ندامانی پارتی كرێكارانی كوردستان.