خەندان-
ئالپ ئارسلان بایراكتار وه‌زیری وزه‌ی توركیا ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه نیازی وڵاته‌كه‌ی بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی كارپێكردنی هێڵی بۆری نه‌وت له عێراقه‌وه بۆ توركیا له‌م هه‌فته‌یه‌دا ده‌ربڕی و رایگه‌یاند، له ئه‌مڕۆوه بۆری گواستنه‌وه‌ی نه‌وت له عێراقه‌وه ئاماده‌یه.
ئالپ ئارسلان له لێدواینَكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، "له‌ئێستادا بۆری گواستنه‌وه‌ی نه‌وت له عێراقه‌وه ئاماده‌یه و له‌م هه‌فته‌یه‌دا هاورده‌كردنی نه‌وت له عێراقه‌وه ده‌ستپێده‌كه‌ینه‌وه و رۆژانه 500 هه‌زار به‌رمیل هاورده ده‌كه‌ن بۆ بازاڕی جه‌یهان".
ئەو زیانانەی بەهۆی بومەلەرزەكەوە بەر بۆریەكە كەوتبون، چارەسەركراون
وتیشی، "ئەو زیانانەی بەهۆی بومەلەرزەكەوە بەر بۆریەكە كەوتبون، چارەسەركراون و لەئێستادا هیچ كێشەیەكی نەماوە و بەتەواوی بۆریەكە بۆ گواستنەوەی نەوت ئامادەیە".
به‌مزوانه بۆری هه‌نارده‌كردنی نه‌وت له باكوری عێراق (هه‌رێمی كوردستان)ه‌وه له ڕێگه‌ی توركیاوه ئاماده ده‌بێت
چه‌ند ڕۆژێك له‌مه‌وبه‌ر، وه‌زیری وزه‌ی توركیا ڕایگه‌یاندبو، به‌مزوانه بۆری هه‌نارده‌كردنی نه‌وت له باكوری عێراق (هه‌رێمی كوردستان)ه‌وه له ڕێگه‌ی توركیاوه، دوای ئه‌نجامدانی پشكنین بۆ پاراستنی هێڵه‌كه و چاككردنه‌وه‌ی زیانه‌كانی بومەلەرزەکەی مانگی (شوبات/2)، ئاماده ده‌بێت بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی كاره‌كانی.
پشكنینی بۆری نه‌وته‌كه ته‌واو بوه
باسی له‌وه‌شكردبو، پشكنینی بۆری نه‌وته‌كه ته‌واو بوه و به‌منزیكانه "له ڕوی ته‌كنیكییه‌وه" ئاماده ده‌بێت بۆ كارپێكردن.
توركیا له 25ی (ئازار/3)ی 2023 ڕۆیشتنی نه‌وتی له ڕێگه‌ی بۆرییه‌كانه‌وه ڕاگرت، دوای ئه‌وه‌ی بڕیارێك له دادگای ناوبژیوانی ژوری بازرگانی پاریس بڕیاریدا ئه‌نقه‌ره قه‌ره‌بوی هه‌نارده‌كردنی بێ مۆڵه‌ت له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له نێوان ساڵانی 2014 بۆ 2018 بداته به‌غدا.
له‌سه‌ردانه‌كه‌یدا حه‌یان عه‌بدولغه‌نی وه‌زیری نه‌وتی عێراق بۆ توركیا كه 22ی (ئاب/8)ی ئه‌مساڵ ئه‌نجامیدا و كۆبۆوه له‌گه‌ڵ وه‌زیری وزه‌ی توركیا، نه‌گه‌یشتنه هیچ ڕێككه‌وتنێك له‌سه‌ر ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان.