خەندان-
وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه رایگه‌یاند، بڕی 241 ملیۆن دینار بۆ ژماره‌یه‌ك پرۆژه له سلێمانی خه‌رجده‌كرێت، كه به‌شێك له پرۆژه‌كان راكێشانی بۆری ئاوی خواردنه‌وه‌یه بۆ چه‌ند گه‌ڕه‌كێك.
به‌پێی چه‌ند فه‌رمانێكی وه‌زاری، وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار ڕه‌زامه‌ندی نیشاندا له‌سه‌ر خه‌رجكردنی بڕی 241 ملیۆن و 595 هه‌زار و 780 دینار بۆ جێبه‌جێكردنی ژماره‌یه‌ك پرۆژه له سێكته‌ره‌كانی شاره‌وانی و ئاو له سنوری سلێمانی و ده‌وروبه‌ری.
ئه‌و پاره‌یه له‌سه‌ر داهاتی شاره‌وانی و ئاوه
ئه‌و پاره‌یه له‌سه‌ر داهاتی شاره‌وانی و ئاوه له سنوری سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاوی سلێمانی و ده‌وروبه‌ری به‌مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌كانی دروستكردنی شه‌معه‌ی ئاو له ناوچه‌ی قڕگه، ڕاكێشانی بۆریی ئاو بۆ چه‌ند كۆڵانێكی گه‌ڕه‌كی تانجه‌ڕۆ، چاككردنه‌وه‌ی شكاوی بۆری له گه‌ڕه‌كه‌كانی قه‌زای شاره‌زور، كاری چاكسازیی كڕاندنی قیر له شاری سلێمانی، ڕاكێشانی بۆریی ئاو له گه‌ڕه‌كی زه‌رگه‌ته و چاره‌سه‌ركردنی پیسبونی ئاو، ڕاكێشانی بۆریی ئاو له گه‌ڕه‌كی فه‌رمانبه‌ران.
ئه‌و بڕه پاره‌یه به‌پێی یاسا و ڕێنماییه‌كانی دارایی خه‌رجده‌كرێت
ئه‌و بڕه پاره‌یه به‌پێی یاسا و ڕێنماییه‌كانی دارایی به‌پێی پلانی پرۆژه‌كانی فه‌رمانگه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار بۆ ساڵی 2023 خه‌رجده‌كرێت.