خەندان-
كۆمپانیای سۆمۆی به‌بازاڕكردنی نه‌وتی عێراقی ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه ڕایگه‌یاند، تێكڕای نرخی هه‌نارده‌كراوی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاو بۆ ئوردن له ماوه‌ی مانگی (ئه‌یلول/9)ی 2023 گه‌یشتوه‌ته 78 دۆلار، بڕیاریشه رێژه‌ی هه‌نارده‌كردن له‌مانگێكدا له 300 هه‌زار به‌رمیله‌وه بگاته 450 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت.
به‌گوێره‌ی كۆمپانیای سۆمۆ، عێراق له مانگی ڕابردودا یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی به ئوردن فرۆشتوه به كه‌متر له 14.05 دۆلار به‌راورد به نرخی فرۆشتنی فه‌رمی كه وه‌زاره‌تی نه‌وت ڕایده‌گه‌یه‌نێت كه 92.05 دۆلار بوه بۆ هه‌ر به‌رمیلێك.
كۆی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت بۆ ئوردن 449 هه‌زار و 423 به‌رمیل بوه
كۆی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت بۆ ئوردن له ماوه‌ی مانگی (ئه‌یلول/9)ی ئه‌مساڵ 449 هه‌زار و 423 به‌رمیل بوه، ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه بۆئه‌وه‌ی ڕێژه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت گه‌یشتوه‌ته 15 هه‌زار به‌رمیل له ڕۆژێكدا.
تێكڕای نرخی به‌رمیلێك كه به ئوردن فرۆشراوه 78 دۆلار بوه
كۆمپانیای به‌بازاڕكردنی نه‌وتی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، تێكڕای نرخی به‌رمیلێك كه به ئوردن فرۆشراوه 78 دۆلار بوه، به‌های هه‌نارده‌كردنی نه‌وتیش له ماوه‌ی مانگێكدا نزیكه‌ی 35 ملیۆن دۆلار بوه.
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق له میانی كۆبونه‌وه‌كه‌یدا له 28ی (ئازار/3)ی ئه‌مساڵ، ڕاسپارده‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زاری بۆ كاروباری وزه‌ی كرد، سه‌باره‌ت به په‌سه‌ندكردنی واژۆكردنی یاداشتێكی نوێی لێكتێگه‌یشتن بۆ پرۆسێسكردنی نه‌وتی خاو له نێوان وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق و وه‌زاره‌تی وزه‌ی ئوردن، به‌پێی یاداشته‌كه‌ش فرۆشتنی نه‌وت به‌نرخی داشكێندراو بۆ ماوه‌ی ساڵێك درێژده‌كرێته‌وه.
ئوردن له‌گه‌ڵ عێراق ڕێككه‌وتی كردوه، هاورده‌كردنی نه‌وتی وڵاته‌كه‌ی بۆ 450 هه‌زار به‌رمیل له مانگێكدا زیاد بكات له‌بری 300 هه‌زار به‌رمیل، ئه‌مه‌ش له مانگی (ئاب/8)ی 2023 ده‌ستیپێكردوه.