خەندان-
ئه‌حمه‌د سه‌حاف وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق، سه‌ركۆنه‌ی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر ئاسایشی توركیای له ئه‌نقه‌ره كرد و رایگه‌یاند، به‌هه‌مو شێوه و ده‌ركه‌وته‌كانیه‌وه، تیرۆر ره‌تده‌كه‌ینه‌وه.
ئه‌حمه‌د سه‌حاف له‌لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه سه‌ركۆنه‌ی توندی خۆی بۆ ئه‌و بۆردومانه تیرۆریستییه ده‌رده‌بڕێت كه دوێنێ یه‌كشه‌ممه له به‌رده‌م ده‌رگای به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی ئاسایشی وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیا له ئه‌نقه‌ره‌ی پایته‌ختی توركیا ڕویدا، له ئه‌نجامدا دو ئه‌فسه‌ری پۆلیسی توركیا بریندار بون.
ئێمه هاوده‌نگی حكومه‌ت و گه‌لی عێراق له‌گه‌ڵ حكومه‌ت و گه‌لی كۆماری توركیا نوێده‌كه‌ینه‌وه
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، "ئێمه هاوده‌نگی حكومه‌ت و گه‌لی عێراق له‌گه‌ڵ حكومه‌ت و گه‌لی كۆماری توركیا نوێده‌كه‌ینه‌وه و هیوای چاكبونه‌وه‌ی خێرا بۆ برینداره‌كان ده‌خوازین، جه‌ختیش له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی خۆمان ده‌كه‌ین له ڕه‌تكردنه‌وه‌ی تیرۆر به هه‌مو شێوه و ده‌ركه‌وته‌كانییه‌وه".
ئێمه له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی وه‌ستاوین له ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی تیرۆر
ئه‌وه‌شیخستۆته‌ڕو، "ئێمه له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی وه‌ستاوین له ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی تیرۆر و پشتیوانی له هه‌مو هه‌وڵه باشه‌كان به ئامانجی نه‌هێشتنی توندڕه‌وی و توندوتیژی".
ئه‌و په‌یامه‌ش له‌كاتێكایه، وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیا رایگه‌یاند، كاتژمێر 9:30 خوله‌كی دوێنێ یه‌كشه‌ممه، دو تیرۆریست كه به ئۆتۆمبێلێكی بارهه‌ڵگرێكه‌وه هاتونه‌ته به‌رده‌م ده‌روازه‌ی چونه ژوره‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئاسایشی وه‌زاره‌تی ناوخۆ له ئه‌نقه‌ره، هێرشێكی بۆمبڕێژكراویان ئه‌نجامداوه، یه‌كێك له تیرۆریسته‌كان خۆی ته‌قانده‌وه و ئه‌وه‌ی دیكه‌ش كرایه ئامانج و كوژرا، به‌هۆی روداوه‌كه‌شه‌وه دو ئه‌فسه‌ری پۆلیسیش به سوكیی برینداربون.
ئێواره‌ی دوێنێش، فه‌رمانده‌یی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه- باڵی سه‌ربازی په‌كه‌كه) به‌رپرسیارێتی خۆی له ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نقه‌ره‌ی پایته‌ختی توركیا راگه‌یاند.