خەندان-
نرخی نه‌وت له‌بازاڕه‌كانی جیهان ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه جارێكی دیكه به‌رزبۆوه و به‌شێك له زیانه‌كانی ڕۆژی هه‌ینی گه‌ڕانده‌وه، وه‌به‌رهێنه‌ران سه‌رنجیان خستۆته سه‌ر چاوه‌ڕوانییه‌كانی ته‌ندروستی دابینكردنی جیهانی و ڕێككه‌وتنی كۆتا خوله‌ك بۆ خۆپاراستن له داخستنی حكومه‌تی ئه‌مریكا، ئه‌مه‌ش جارێكی دیكه مه‌ترسییه‌كانی له‌سه‌ر خواست گه‌ڕانده‌وه.
به‌گوێره‌ی بۆرسه‌ی جیهانی وزه، نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی برێنت 18 سه‌نت به‌رزبۆوه كه ده‌كاته رێژه‌ی 02%ی نرخه‌كه‌ی و گه‌یشته 92.38 دۆلار، هه‌روه‌ها نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی ڕۆژئاوای ته‌كساس 23 سه‌نت به‌رزبۆوه كه ده‌كاته 03%ی نرخه‌كه‌ی و گه‌یشته 90.95 دۆلار.
هه‌ردو جۆره‌كه‌ی نه‌وتی خاو له چاره‌كی سێیه‌می ئه‌مساڵدا نزیكه‌ی 30% به‌رزبونه‌وه‌یان به‌خۆوه بینیوه
هه‌ردو جۆره‌كه‌ی نه‌وتی خاو له چاره‌كی سێیه‌می ئه‌مساڵدا نزیكه‌ی 30% به‌رزبونه‌وه‌یان به‌خۆوه بینیوه، ئه‌مه‌ش پاڵپشتیی ئه‌و پێشبینیانه ده‌كات كه له چاره‌كی چواره‌مدا كورتهێنان له دابینكردنی نه‌وتدا فراوانتر ده‌بێت، به‌رزبونه‌وه‌كه‌ش زیاتر دوای ئه‌وه هات كه سعودیه و ڕوسیا كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی خۆبه‌خشانه‌یان تا كۆتایی ئه‌مساڵ درێژكرده‌وه.
ئۆپێك و ئۆپێك+ پێناچێت پێداچونه‌وه به سیاسه‌تی ئێستای به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت بكه‌ن
چوار سه‌رچاوه به ئاژانسی ڕۆیته‌رزیان ڕاگه‌یاندوه، ڕێكخراوی وڵاتانی هه‌نارده‌كاری نه‌وت (ئۆپێك) و هاوپه‌یمانه‌كانی، یان ئه‌و گروپه‌ی به ئۆپێك+ ناسراوه، پێناچێت پێداچونه‌وه به سیاسه‌تی ئێستای به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت بكه‌ن كاتێك لیژنه‌ی وه‌زاری ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی داهاتو كۆده‌بێته‌وه، ئه‌مه‌ش به له‌به‌رچاوگرتنی كه‌مبونه‌وه‌ی دابینكردنی نه‌وت و زیادبونی خواست پاڵ به نرخی نه‌وته‌وه ده‌نێن بۆ به‌رزبونه‌وه.
بڕیارێكی كۆتا خوله‌كی كیڤن مه‌كارتی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكای كۆماریخواز بۆ وه‌رگرتنی هاوكاری دیموكراته‌كان بۆ په‌سه‌ندكردنی پڕۆژه یاسای بودجه‌ی كاتی كه ئه‌گه‌ری داخستنی حكومه‌ت دواده‌خات بۆ ناوه‌ڕاستی مانگی (تشرینی دوه‌م/11)ی ئه‌مساڵ، ئه‌مه‌ش به‌و مانایه‌یه كه زیاتر له چوار ملیۆن كارمه‌ندی حكومه‌ت ده‌توانن به‌رده‌وام بن بۆ وه‌رگرتنی موچه‌كانیان.