خەندان-
فه‌رمانده‌یی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه- باڵی سه‌ربازی په‌كه‌كه) به‌رپرسیارێتی خۆی له ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نقه‌ره‌ی پایته‌ختی توركیا راگه‌یاند كه دو ئه‌فسه‌ری پۆلیسی ئه‌و وڵاته برینداربون و ترس و دڵه‌ڕاوكێی دروستكرد.
هه‌په‌گه له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، "ئه‌مڕۆ كاتژمێر 9:30 خوله‌كی به‌یانی تیمه‌كه‌مان له كه‌تیبه‌ی نه‌مر هێرشێكی خۆكوژییان له‌دژی بینای وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیا ئه‌نجامدا، ئه‌م چالاكییه به تایبه‌تی له ڕۆژی كردنه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌ندا، له شوێنێكی نزیك ئه‌نجومه‌ن، دژی ناوه‌ندێكی كۆمه‌ڵكوژی و ئه‌شكه‌نجه‌دان ئه‌نجامدرا، ئه‌م كاره خۆبه‌ختكردنه گه‌یشته ئامانجی خۆی و پلانه‌كه وه‌ك ئه‌وه‌ی دانرابو جێبه‌جێكرا، به‌ڵام وه‌ك هه‌میشه حكومه‌تی ئاكه‌په و مه‌هه‌په به بێ ڕێزییه‌كی زۆر له خه‌ڵك و بیروڕای گشتی ژماره‌ی زیانه‌كان له‌م چالاكییه‌دا ده‌شارنه‌وه، پێویسته هه‌موان بزانن ئه‌گه‌ر ئه‌ندامانی كه‌تیبه‌ی نه‌مر بیانویستایه ده‌یانتوانی له كاتی چالاكییه‌كه‌دا گۆڕانكارییه‌كی بچوك بكه‌ن و ئه‌نجامێكی زۆر جیاوازی لێده‌كه‌وته‌وه، به‌ڵام هه‌ڵبژاردنێكی له‌و شێوه‌یه به ئاگادارییه‌وه نه‌كرا".
چالاكییه‌كه به ئامانجی هۆشداریدان له كۆمه‌ڵكوژی و چه‌وساندنه‌وه‌ی فاشیسته‌كان به پشتگوێخستنی یاسا نیشتمانی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، "چالاكییه‌كه به ئامانجی هۆشداریدان له كۆمه‌ڵكوژی و چه‌وساندنه‌وه‌ی فاشیسته‌كان به پشتگوێخستنی یاسا نیشتمانی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، پێشێلكردنی مافه‌كانی مرۆڤ، پراكتیزه‌كردنی نامرۆڤانه و سیاسه‌تی گۆشه‌گیری كه له هه‌مو زیندانه‌كانی توركیا و كوردستان په‌ره‌ی پێدراوه، به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی دژی گه‌ریلاكانمان ئه‌نجامدراوه، ئه‌م چالاكیه‌ش كارێكی ڕه‌وای به‌رگریكردنه له خۆ له به‌رامبه‌ر له‌ناوبردنی سروشتی كوردستان و فشاره فاشیسته‌كان له‌سه‌ر خه‌ڵكی كوردستان و هه‌مو بازنه‌كانی دیموكراسی، ئه‌گه‌ر توركیا به‌رده‌وام بێت له ئه‌نجامدانی ئه‌و تاوانانه، چالاكییه ڕه‌واكانی دادپه‌روه‌ری شۆڕشگێڕیش به‌رده‌وام ده‌بن".
ئه‌م كرده‌وه قاره‌مانێتییه ماناداره، كه به تایبه‌تی له ڕۆژی كردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان ڕویدا
هه‌په‌گه ده‌شڵێت، "ئه‌م كرده‌وه قاره‌مانێتییه ماناداره، كه به تایبه‌تی له ڕۆژی كردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان ڕویدا، تایبه‌ت بو به یادی فه‌رمانده‌ی دیاربه‌كرمان ئه‌كسین موش (هولیا ده‌میره‌ر) كه ڕۆژێك فه‌رمانده‌یی كه‌تیبه‌ی نه‌مر و هاوڕێكانی بو كه له‌گه‌ڵیدا شه‌هید بون، ئه‌م بۆنه مه‌زن و مێژوییه له لایه‌ن هاوكارانمان ڕۆژهات زیلان و ئه‌رده‌ڵ شاهین ئه‌نجامدرا، به ڕێز و سوپاسه‌وه شه‌هیدانی ئاپۆیی یاد ده‌كه‌ینه‌وه كه ئه‌م چالاكییه‌یان ئه‌نجامدا، پیرۆزبایی له‌و تێكۆشه‌ره قاره‌مانانه و هه‌مو ئه‌و هه‌ڤاڵانه ده‌كه‌ین كه له‌م چالاكییه‌دا به‌شداره، هیوای سه‌ركه‌وتنیان بۆ ده‌خوازین".
ئه‌و په‌یامه‌ش له‌كاتێكایه، وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیا رایگه‌یاند، كاتژمێر 9:30 خوله‌كی به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه دو تیرۆریست كه به ئۆتۆمبێلێكی بارهه‌ڵگرێكه‌وه هاتونه‌ته به‌رده‌م ده‌روازه‌ی چونه ژوره‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئاسایشی وه‌زاره‌تی ناوخۆ له ئه‌نقه‌ره، هێرشێكی بۆمبڕێژكراویان ئه‌نجامداوه، یه‌كێك له تیرۆریسته‌كان خۆی ته‌قانده‌وه و ئه‌وه‌ی دیكه‌ش كرایه ئامانج و كوژرا، به‌هۆی روداوه‌كه‌شه‌وه دو ئه‌فسه‌ری پۆلیسیش به سوكی برینداربون.