خەندان-
لیژنه‌ی باڵای كۆنگره‌ی دامه‌زراندنی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی كوردستان رایگه‌یاند، به‌هۆی ئاماده‌نه‌بونی رێژه‌ی یاسایی ئه‌ندامه‌كانیان، كۆنگره‌ی حزبه‌كه‌یان بۆ 10 رۆژی دیكه له‌لایه‌ن كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراقه‌وه دواخرا.
لیژنه‌ی باڵای كۆنگره‌ی دامه‌زراندنی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی له‌ڕونكردنه‌وه‌یه‌كدا بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ شه‌ممه بڕیاربو كۆنگره‌ی دامه‌زراندنی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی به‌ڕێوه‌بچێت، به‌ڵام به‌هۆی ته‌واونه‌بونی ڕێژه‌ی یاسایی كۆنگره‌كه دواخرا.
ئه‌مجاره كۆمسیۆن هه‌وڵیدا بیلایه‌نانه مامه‌ڵه بكات و ئێمه‌ش له زۆرێك له مافه‌كانمان خۆشبوین
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، "سه‌باره‌ت به ئه‌نجامدانی كۆنگره‌كه هه‌رچه‌نده چه‌ندینجار دواخراوه، به‌ڵام ئه‌مجاره كۆمسیۆن هه‌وڵیدا بیلایه‌نانه مامه‌ڵه بكات و ئێمه‌ش له زۆرێك له مافه‌كانمان خۆشبوین بۆئه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كه‌ی باش بێت به‌ڵام به‌داخه‌وه كه‌مینه‌یه‌ك ئه‌مڕۆ ئه‌ندامانی بزوته‌وه‌یان بینی و له ترسی جۆش و خۆشی ئه‌ندامانی بزوتنه‌وه هه‌وڵیانده‌دا ده‌نگیكی ناشاز له‌ده‌ره‌وه‌ی هۆڵی كۆنگره دروست بكه‌ن و سه‌رقالی ژاوه‌ژاو دروستكردن بون".
ده‌نگۆی گۆڕانكاری له‌ناوه‌كانیش چه‌واشه‌كارییه‌كی دیكه‌یه و ئاڕاسته‌ی دامه‌زراوه‌یه‌كی یاسایی فه‌رمی له عێراق كراوه
ئه‌وه‌شیخستۆته‌ڕو، "ده‌نگۆی گۆڕانكاری له‌ناوه‌كانیش چه‌واشه‌كارییه‌كی دیكه‌یه و ئاڕاسته‌ی دامه‌زراوه‌یه‌كی یاسایی فه‌رمی له عێراق كراوه هه‌ربۆیه و دڵنیایی ده‌ده‌ینه كۆمسیۆن و ئه‌ندامانی كۆنگره‌ش كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك گۆڕانكاری له ناوی كه‌سدا نه‌كراوه و هه‌ر بابه‌تێك ئه‌گه‌ر كرابێت یاسایی بوه و خودی كۆمسیۆن و ئه‌و كه‌سانه‌شی كه بوختان بۆ كۆمسیۆن دروست ده‌كه‌ن ئاگاداری ئه‌و بابه‌ته‌ن".
كۆنگره‌ی دامه‌رزاندنی بزوتنه‌وه كۆنگره‌یه‌كی نه‌وعی و كه‌م وێنه‌بو
لیژنه‌ی باڵای كۆنگره‌ی دامه‌زراندنی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی باسی له‌وه‌شكردوه، "كۆنگره‌ی دامه‌رزاندنی بزوتنه‌وه كۆنگره‌یه‌كی نه‌وعی و كه‌م وێنه‌بو و ئارامی و به‌ده‌مه‌وه‌هاتنی ئه‌ندامان له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی باڵای كۆمسیۆن له نیشانه جوانه‌كانی كۆنگره‌كه بون، دوای به‌شداریكردنی هه‌زار و 7 كه‌س له هۆڵی كۆنگره، به‌ڵام پێویستی به 100 كه‌سێكی دیكه هه‌بو ئه‌ویش به‌هۆی بونی كیشه‌ی یاسایی له ناوی به‌شێك له‌ئه‌ندامانی كۆنگره نه‌توانرا رێژه‌ی یاسایی تۆمار بكرێت و له‌به‌رئه‌وه كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان بۆ واده‌ی 10 رۆژ كۆنگره‌یه‌كه‌یان دواخست".
بڕیاربو ئه‌مڕۆ بزوتنەوەی ئیسلامی کوردستان 13یەمین کۆنگرەی خۆی ئەنجام بدات، له‌وباره‌یه‌شه‌وه عیرفان عه‌لی رابەری بزوتنەوەکە رایگه‌یاند، دو هەزار کەس لە کۆنگرەی ئەمجارە بەشدارن و هەوڵدەدەن کۆتایی بەو کۆسپ و تەگەرانە بهێنن کە لەبەردەم بزوتنەوەکەیان دروستبوە.
وتیشی، "هەمو پلانەکانی لە ناوبردنی بزوتنەوەی ئیسلامی شکستیان هێناوە، تا ئێستا 12 کۆنگرەیان بەستاوە و سەرجەمیان سەرکەوتو بون".
له‌به‌رامبه‌ریشدا، محه‌مه‌د بازیانی كه یه‌كێكه له لایه‌نگرانی باڵه‌كه‌ی کامیل حاجی عەلی رایگه‌یاند، ده‌یان كه‌س كه له مێژه ئه‌ندامی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی كوردستانن ناویان له ئه‌ندامێتی كۆنگره‌ی ئه‌مڕۆی بزوتنه‌وه ده‌رهێنراون و له جێگه ئه‌وان كه‌سانی دیكه خراوه‌ته شوێنه‌كه‌یان كه ره‌نگه ئه‌ندامی حزبی دیكه بن و ته‌نانه‌ت كه‌سانی تێدایه كه ره‌نگه به زمانی دیكه قسه بكات.