خەندان-
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق سبه‌ینێ كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامده‌دات و خشته‌ی كاری كۆبونه‌وه‌كه‌ش، پێنج بڕگه له‌خۆده‌گرێت، به‌ڵام پرۆژه‌یاسای به‌پارێزگاكردنی هه‌ڵه‌بجه‌ی تێدا نیه كه ئه‌مڕۆ به‌هۆی ناكۆكی سیاسییه‌وه ده‌نگدان له‌سه‌ر ئه‌و پرۆژه‌یاسایه دواخرا.
به‌گوێره‌ی خشته‌ی كاری كۆبونه‌وه‌ی سبه‌ی یه‌كشه‌ممه‌ی په‌رله‌مانی عێراق، گفتوگۆ له‌باره‌ی پێنج ته‌وه‌ر ده‌كرێت كه چوار ته‌وه‌ریان ده‌نگدان و یه‌كێكیشیان خوێندنه‌وه‌یه بۆ پرۆژه‌یاسایه‌ك، به‌ڵام پرۆژه‌یاسای به‌پارێزگاكردنی هه‌ڵه‌بجه‌ی تێدا نیه كه ئه‌مڕۆ له‌خشته‌ی كاردابو، به‌ڵام به‌هۆی ناكۆكی سیاسییه‌وه ده‌نگدان له‌سه‌ر ئه‌و پرۆژه‌یاسایه دواخرا.
له كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆدا ده‌نگدان له‌سه‌ر بڕگه‌ی به پارێزگابونی هه‌ڵه‌بجه دواخرا
پێشتر د. بڕیار ڕشید، ئه‌ندامی فراكسیۆنی یه‌كێتی له په‌رله‌مانی عێراق به خه‌ندان-ی راگه‌یاند، له كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆدا ده‌نگدان له‌سه‌ر بڕگه‌ی به پارێزگابونی هه‌ڵه‌بجه دواخرا.
له كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌ماندا فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان به‌شداربون، به‌ڵام به‌هۆی ناڕه‌زایی به‌شێك له‌لایه‌نه سیاسییه عێراقییه‌كان بڕگه‌ی ده‌نگدان به پارێزگابونی هه‌ڵه‌بجه و به فه‌رمی ناساندنی وه‌كو 19هه‌مین پارێزگای عێراق دواده‌خرێت.
هه‌ڵه‌بجه له ساڵی 2014ه‌وه بوه به‌پارێزگا، به‌ڵام تا ئێستا كۆمه‌ڵێك ناوه‌ندی حكومی و ناحكومی لێنه‌كراوه‌ته‌وه، به‌رپرسانی هه‌ڵه‌بجه‌ش ده‌ڵێن، له‌ئێستادا شاره‌كه پێویستی زیاتری به ته‌واوكردنی فه‌رمانگه‌كان و خزمه‌تگوزاری زیاتر هه‌یه.