خەندان-
هه‌یام یاسری وه‌زیری په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق ئه‌مڕۆ شه‌ممه رایگه‌یاند، بونی یه‌ك كۆمپانیای هێڵی ئینته‌رنێت له عێراق، هۆكاری سه‌ره‌كی خراپی خزمه‌تگوزارییه‌كه‌یه، به‌جۆرێك 80%ی بازاڕه‌كانی كۆنتڕۆڵ كردوه و هیچ كێبڕكێیه‌كیش له‌و بواره‌دا نیه.
هه‌یام یاسری له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاندوه، هۆكاری خاوی و خراپی خزمه‌تگوزاریه‌كانی ئینته‌رنێت، بۆ بونی یه‌ك كۆمپانیای هێڵی ئینته‌رنێت ده‌گه‌ڕێته‌وه كه كۆنتڕۆڵی ئینته‌رنێتی له عێراق كردوه، به‌جۆرێك زیاتر له 80%ی بازاڕه‌كانی كۆنتڕۆڵكردوه
ئه‌وه‌ی باسی لێده‌كرێت به‌شێكه له‌و هه‌ڵمه‌ته میدیاییه‌ی له دژی ئێمه گیراوه‌ته‌به‌ر
له به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌ڵمه‌ته میدیاییه‌دا دژی وه‌زاره‌ته‌كه و تۆمه‌تباركردنی به دابینكردنی خزمه‌تگوزاری ئینته‌رنێت له‌سه‌ر بنه‌مای تائیفی، وه‌زیری په‌یوه‌ندیه‌كانی عێراق ئاشكرایكردوه، "هیچ پڕۆژه‌یه‌كی له‌و شێوه‌یه نییه و ئه‌وه‌ی باسی لێده‌كرێت به‌شێكه له‌و هه‌ڵمه‌ته میدیاییه‌ی له دژی ئێمه گیراوه‌ته‌به‌ر به‌هۆی هه‌وڵه‌كانمان بۆ شكاندنی قۆرخكاری ئه‌م كۆمپانیایه ده‌ستمانپێكردوه".
وه‌زاره‌ت و كۆمپانیا حكومییه‌كانی به‌گوێره‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی له ده‌ستور و یاسا كارپێكراوه‌كاندا به حكومه‌تی فیدراڵی دراون كارده‌كه‌ن
پێشتر وه‌زاره‌تی په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق هۆشدارییدابو، وه‌زاره‌ت و كۆمپانیا حكومییه‌كانی به‌گوێره‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی له ده‌ستور و یاسا كارپێكراوه‌كاندا به حكومه‌تی فیدراڵی دراون كارده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها ئه‌و پلان و سیاسه‌تانه‌ی له پرۆگرامی وه‌زاریدا په‌سه‌ند كراون جێبه‌جێده‌كرێن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی وه‌زاره‌ت بۆ باشتركردنی خزمه‌تگوزاری ئینته‌رنێت و كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخه‌كانی گرتویانه‌به‌ر، له‌وانه ڕێگریكردن له یه‌كێك له كۆمپانیا گه‌وره‌كان له قۆرخكردنی بازاڕی ئینته‌رنێت و ڕه‌خساندنی ده‌رفه‌تی كێبڕكێ كه به‌شدارن له گه‌یشتن به‌و ئامانجانه، به‌وه‌ش هێرشی ناڕه‌وا ده‌كرێته‌سه‌ریان، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ده‌زانن كه پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری ئینته‌رنێت په‌یوه‌سته جوگرافیای پارێزگاكان و ده‌روازه سنورییه‌كانی نزیك له هه‌ر پارێزگارێك، كه تواناكانی ئینته‌رنێت له وڵاتانی جۆراوجۆری دراوسێی عێراقه‌وه ده‌گوازرێنه‌وه له ڕێگه‌ی ئه‌م ده‌روازانه‌وه به به‌كارهێنانی تۆڕێكی فایبه‌ر ئۆپتیك و كێبڵی ژێرده‌ریایی.