خەندان-
نوسینگه‌ی محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ڕایگه‌یاند، قۆناغی دوه‌می بریندارانی ئاگره‌كه‌ی حه‌مدانیه بۆ ده‌ره‌وه‌ی توركيا گواستراونه‌ته‌وه کە له هه‌شت بریندار پێکدێت.
فه‌رمانگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیران له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردوه، قۆناغی دوه‌می برینداره‌كانی ڕوداوه دڵته‌زێنه‌كه‌ی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه كه له قه‌زای حه‌مدانییه (به‌خدیدا) ڕویدا، گواستراونه‌ته‌وه بۆ چاره‌سه‌ر بۆ ده‌ره‌وه‌ی عێراق.
قۆناغی دوه‌م له هه‌شت بریندار پێكدێت
به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه، "قۆناغی دوه‌م له هه‌شت بریندار له پارێزگاكانی نه‌ینه‌وا، دهۆك و هه‌ولێر پێكدێت، له‌گه‌ڵ هاوه‌ڵه‌كانیان به یاوه‌ری تیمێكی پزیشكی تایبه‌تمه‌ند".
لە شەوی 26ی مانگی (ئەیلول/9) ئاگر لە هۆلێکی بۆنە و ئاهەنگ لە ناوچەی حەمدانیەی سەر بە پارێزگای نەینەوا کەوتەوە، لە کاتی روداوەکەش لە هۆڵەکەدا ئاهەنگێکی گەورەی هاوسەرگیری بەرێوەدەچو.
بەپێی دوایین ئاماری وەزارەتی ناوخۆی عێراق، بەهۆی روداوی ئاگرکەوتنەوەکەوە 104 کەس گیانیان لەدەستداوە، زیاتر لە 100 کەسیش برینداربون، ژمارەی ئامادەبوانی ئاهەنگەکەش نزیکەی هەزار کەس بوە.