خەندان-
سه‌رۆكی ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم له‌میانه‌ی پێشوازیكردنی له كوڕانی وه‌ستا حه‌سه‌نی كه‌بابچی رایگه‌یاند، كه‌یسی كوژرانی رۆژ حه‌سه‌ن كه پێنجشه‌ممه‌ی رابردو له گه‌ڕه‌كی سه‌رچنار كوژرا رێره‌وی یاسایی خۆی وه‌رگرتوه و دادگا خاڵی یه‌كلاكه‌ره‌وه ده‌بێت.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم، ئه‌مڕۆ شه‌ممه هیوا ئه‌حمه‌د، سه‌رۆكی ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم پێشوازی له خانه‌واده‌ی وه‌ستا حه‌سه‌نی كه‌بابچی كرد و له‌دیداره‌كه‌دا خانه‌واده‌ی وه‌ستا حه‌سه‌ن سوپاسی هێزه‌كانی ئاسایشیان كرد كه له‌ماوه‌یه‌كی كورتدا تۆمه‌تباری كوشتنی (رۆژ حه‌سه‌ن) ده‌ستگیركرا و داواشیانكرد، له‌به‌رامبه‌ر خوێنی كوڕه‌كه‌یان یاسا سه‌روه‌ر بێت.
كه‌یسه‌كه رێره‌وی یاسایی خۆی وه‌رگرتوه
له‌به‌رامبه‌ردا هیوا ئه‌حمه‌د سه‌رۆكی ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم وێڕای ده‌ربڕینی هاوخه‌می بۆ خانه‌واده‌كه‌یان، جه‌ختیشیكرده‌وه كه‌یسه‌كه رێره‌وی یاسایی خۆی وه‌رگرتوه و دادگا خاڵی یه‌كلاكه‌ره‌وه ده‌بێت.
هێزه‌كانی ئاسایش له‌خزمه‌ت سه‌روماڵی هاوڵاتییاندان و پاراستنیان ئه‌ركی ئێمه‌یه
سه‌رۆكی ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم دڵنیاشیكردنه‌وه، هیچ كه‌سێك له‌سه‌رو یاساوه نییه و به‌توندترین شێوه روبه‌ڕوی هه‌مو هه‌وڵێك ده‌بنه‌وه كه ژیان و ئارامیی خه‌ڵك بخاته مه‌ترسییه‌وه و وتیشی، "هێزه‌كانی ئاسایش له‌خزمه‌ت سه‌روماڵی هاوڵاتییاندان و پاراستنیان ئه‌ركی ئێمه‌یه.
