خەندان-
محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئه‌مڕۆ شه‌ممه رایگه‌یاند، عێراق ئێستا له‌سه‌ر ڕێگای ڕاسته و به هه‌وڵی ئه‌و كه‌سانه‌ی شه‌و و ڕۆژ كارده‌كه‌ن، ده‌ستیكردوه به ده‌ركه‌وتن و به‌رهه‌مهێنان.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیران، محه‌مه‌د شیاع سودانی له میانه‌ی ڕێوڕه‌سمێكی ڕێزلێنان كه له به‌غدای پایته‌خت به‌ڕێوه‌چو، ڕێزی له‌و خوێندكارانه كه له پۆلی 12ی ئاماده‌یی (شه‌شی ئاماده‌یی) نمره‌ی به‌رزیان بۆ ساڵی خوێندنی 2022-2023 به‌ده‌ستهێناوه و پێزانینی به‌رزی خۆی بۆ ده‌ستكه‌وتی ئه‌كادیمی و نایابییان ده‌ربڕی، ده‌ستكه‌وته‌كه‌یانی به ئه‌نجامی سه‌بر و خۆبه‌خشی له‌لایه‌ن خوێندكاران و كه‌سوكاریان وه‌سفكرد، كه بوه‌ته هۆی دروێنه‌كردنی ئه‌نجامی شه‌ره‌فمه‌ندانه .
یه‌كێك له ده‌ره‌نجامه‌كانی ستراتیژی په‌روه‌رده‌ی نیشتمانی ته‌رخانكردنی پێنج هه‌زار سكۆله‌رشیپه
سودانی ئاماژه‌ی به ستراتیژی په‌روه‌رده‌ی نیشتمانی كرد كه یه‌كێك له ده‌ره‌نجامه‌كانی ته‌رخانكردنی پێنج هه‌زار سكۆله‌رشیپ بو له پسپۆڕییه گرنگ و ده‌گمه‌نه‌كان كه بزوتنه‌وه‌ی گه‌شه‌پێدان و په‌ره‌پێدانی ژێرخان پێویستی پێیه‌تی و ده‌بێته ده‌رفه‌تێك بۆ هه‌مو خوێندكاره سه‌ركه‌وتوه‌كان و خوێندكاره باڵاكان.
هه‌وڵی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه شه‌و و ڕۆژ كار ده‌كه‌ن ده‌ستیپێكردوه بۆ ده‌ركه‌وتن و به‌رهه‌مهێنان
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ڕایگه‌یاند، ئه‌م باڵاده‌ستییه ئومێدێكه كه حكومه‌ت پشتی پێده‌به‌ستێت له به‌هێزكردنی بنیاتنانی ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ی كه هه‌مو عێراقییه‌كی به په‌رۆش ئاواته‌خوازه، هه‌روه‌ها عێراق له‌سه‌ر ڕێگای ڕاسته، هه‌وڵی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه شه‌و و ڕۆژ كار ده‌كه‌ن ده‌ستیپێكردوه بۆ ده‌ركه‌وتن و به‌رهه‌مهێنان.
سودانی پێزانینی خۆی بۆ ستافی مامۆستایان و دایكان و باوكان ده‌ربڕی كه ڕاسته‌وخۆ به‌شداریان كردوه له چاودێریكردنی خوێندكاره سه‌ركه‌وتوه‌كان و پێشكه‌شكردنی هه‌مو هاوكاری و پشتیوانییه‌ك بۆیان.