خەندان-
له وڵاتی فینلاند 16ه‌مین فێستیڤاڵی به‌درخان له ژێرناوی "كورد پشتیوانانی له بیرناكات" ئه‌نجامدرا و له‌و فێستیڤاڵه‌دا باس له‌مێژوی گه‌لی كورد و شه‌هیده‌كانی كرا و چه‌ندین چالاكی جۆراوجۆری كلتوریش نمایشكران.
16ه‌مین فێستیڤاڵی به‌درخان له ژێرناوی "كورد پشتیوانانی له بیرناكات" به به‌شداری تاریا هالۆنێن سه‌رۆك كۆماری پێشوی فینلاند، ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تی سیاسی و كوردپه‌روه‌ری فینلاندی و كه‌سایه‌تیه چالاكه‌كانی كوردستانی و سه‌دان كه‌س له كوردستانیانی دانیشتوی فینلاند ئه‌نجامدرا.
له هۆڵی كالیلۆ له كاتژمێری 1:00ی پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ فێستیڤاڵه‌كه ده‌ستیپێكرد
سه‌باره‌ت به فێستیڤاڵه‌كه حه‌مید به‌درخان به‌رپرسی ئه‌كادیمیای به‌درخان بۆ توێژینه‌وه‌ی ڕۆژنامه‌وانی و كه‌لتور راگه‌یاند وتی، "له هۆڵی كالیلۆ له كاتژمێری 1:00ی پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ فێستیڤاڵه‌كه ده‌ستیپێكرد و تا دره‌نگانی نیوه‌شه‌و درێژه‌ی كێشا".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، دوای پێشكه‌شكردنی سرودی نه‌ته‌وایه‌تی له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ندان مستۆ دادار و ئاڵان عارفی ژه‌نیار، ئاماده‌بوان چه‌ند چركه‌یه‌ك بێ ده‌نگی ڕاوه‌ستان بۆ یادی شه‌هیدانی كورد و كوردستان ده‌ستیپێكرد، فێستیڤاڵه‌كه له دو به‌ش پێكهاتبو كه به‌شی یه‌كه‌م بریتی بو له ناسنامه و خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی گه‌لی كورد، به‌شی دوه‌میش بریتی بو له به‌شی وێژه و هونه‌ر و مۆسیقای كوردی".
تارها هالۆنێن ئاماژه‌ی به گرنگی ڕاگرتنی كو‌لتور و چاندی نه‌ته‌وه‌یی له‌لایه‌ن نه‌وه‌ی یه‌كه‌م و دوه‌می كۆچبه‌ره‌وه كرد
له وتارێكدا، تارها هالۆنێن سه‌رۆك كۆماری پێشوی فینلاند، ئاماژه‌ی به گرنگی ڕاگرتنی كو‌لتور و چاندی نه‌ته‌وه‌یی له‌لایه‌ن نه‌وه‌ی یه‌كه‌م و دوه‌می كۆچبه‌ره‌وه كرد، هه‌روه‌ها باسی له كۆبونه‌وه‌ی كورده‌كان له به‌شه جیاوازه‌كانی كوردستانه‌وه له ده‌وری یه‌كتر كرد له وڵاتی فینلاند، به نیشانه‌ی هاونه‌ته‌وه‌یی بونی ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه‌ی وه‌سفكرد.
پێشانگای كتێب و به‌رهه‌مه هونه‌رییه‌كان له‌لایه‌ن به‌شداربوانه‌وه پێشكه‌ش كران
له به‌شێكی دیكه‌ی به‌رنامه‌ی فێستیڤاڵه‌كه‌دا، پێشانگای كتێب و به‌رهه‌مه هونه‌رییه‌كان له‌لایه‌ن به‌شداربوانه‌وه پێشكه‌ش كران، هه‌روه‌ها دوای ناساندنی پێشانگاكان، وتارێكی زانستی له ژێر ناوی مێژوی بزر و نه‌گێردراوه‌ی كورد له لایه‌ن مێژوناس و زمانه‌وانی كورد سۆران حه‌مه‌ڕه‌ش به زمانی ئینگلیزی پێشكه‌ش كرا و له وتاره‌كه‌یدا به‌رهه‌می لێكۆڵینه‌وه‌ی خۆی له سه‌ر مێژوی كورد و كوردستانی به شێوه‌یه‌كی چڕ و پڕ پێشكه‌ش كرد، مێژویه‌ك كه له‌لایه‌ن داگیركه‌ران و مێژونوسانی بیانی به زۆری ونكراوه و بۆ خزمه‌تی ئه‌جێندای سیاسی ڕوخسارێكی نه‌گونجاو بۆ كورد له مێژودا دروستكراوه، ناوبراو كتێبێكه‌ی به هه‌ردو به زمانی ئینگلیزی و كوردی نوسیوه و بڵاوی كردۆته‌وه.
پانێڵی دوه‌م به ناونیشانی "به‌ره‌و دروستكردنی لۆبیی كولتوری كوردی له دیاسپۆرا" ئه‌نجامدرا
پانێڵی "كورد پشتیوانانی له بیر ناكات"، به هه‌ردو زمانی فینلاندی و ئینگلیزی له‌لایه‌ن كۆڕگێڕ دكتۆر مه‌جید حه‌قی، چالاكوانی سیاسی و مامۆستا له فینلاند پێشكه‌شكرا، پاشانیش پانێڵی دوه‌م به ناونیشانی "به‌ره‌و دروستكردنی لۆبیی كولتوری كوردی له دیاسپۆرا" كه له‌لایه‌ن كۆڕگێڕ وڵات نه‌هری، سه‌رۆكی فیدراسیۆنی كوردانی فینلاند پێشكه‌ش كرا.