خەندان-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی پارێزگای هه‌ولێر رایگه‌یاند، ئه‌و شۆفێره‌ی كه له‌سه‌ر شه‌قامێكی سه‌ره‌كی خۆی به‌هاوڵاتیه‌كدا كێشا و بوه هۆی گیانله‌ده‌ستدانی ئه‌و هاوڵاتیه و پاشانیش هه‌ڵات، له‌لایه‌ن هێزه‌كانیانه‌وه ده‌ستگیركرا.
ئاسایشی پارێزگای هه‌ولێر له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، دوای وه‌رگرتنی ڕه‌زامه‌ندی دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ئاسایشی هه‌ولێر، تۆمه‌تبار (م ،خ ، پ) له‌لایه‌ن هێزه‌كانمانه‌وه ده‌ستگیركرا، به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌ئۆتۆمبێله‌كه‌ی له‌شه‌قامی هه‌ولێر-پیرمام له‌هاوڵاتی خزر حه‌سون عه‌لی دا و پاشانیش هه‌ڵات.
ئه‌و هاوڵاتیه به‌هۆی خۆكێشانی ئۆتۆمبێله‌كه ده‌ستبه‌جێ له شوێنی روداوه‌كه گیانی له‌ده‌ستدا
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، ئه‌و هاوڵاتیه به‌هۆی خۆكێشانی ئۆتۆمبێله‌كه‌وه ده‌ستبه‌جێ له شوێنی روداوه‌كه گیانی له‌ده‌ستدا، له‌ئێستاشدا په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه كراوه‌ته‌وه و شۆفێری تۆمه‌تباریش راگیراوه.