خەندان-
ئه‌ندامانی كۆنگره‌ی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان كۆتاییان به كاره‌كانی چواره‌مین رۆژی كۆنگره‌ی پێنجه‌می حزبه‌كه‌یان هێنا و بڕیاریشه سبه‌ینێ گفتوگۆكان بۆ په‌سه‌ندكردنی ته‌واوی بڕگه و مادده‌كانی په‌یڕه‌وی ناوخۆ ده‌ستپێبكاته‌وه.
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی خه‌ندان، ئه‌مڕۆ ئه‌ندامانی كۆنگره‌ی یه‌كێتی بۆ ته‌واوكردنی كاره‌كانیان كۆبونه‌وه، پاش په‌سه‌ندكردنی 45 مادده‌ی په‌یڕه‌و، ئه‌ندامانی كۆنگره كۆتاییان به كاره‌كانی چواره‌مین رۆژ هێنا و بڕیاریشه سبه‌ینێ كاره‌كانیان به‌رده‌وام بن.
نزیكه‌ی 20 مادده‌ی په‌یڕه‌وی ناوخۆ ماون كه په‌سه‌ند بكرێن
هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان، نزیكه‌ی 20 مادده‌ی په‌یڕه‌وی ناوخۆ ماون كه په‌سه‌ند بكرێن، پاش په‌سه‌ندكردنیشی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی به‌شێوه‌ی پاكێجێك كه ژماره‌یان 61 ئه‌ندامه هه‌ڵده‌بژێردرێن و چاوه‌ڕوانیشده‌كرێت سبه‌ینێ وه‌كو پێنجه‌م رۆژ و دوا رۆژی كۆنگره‌ی یه‌كێتی بێت.
سبەی کاتژمێر 1:00 كاره‌كانی كۆنگره ده‌ستپێده‌كه‌نه‌وه
له‌وباره‌یه‌وه، تەلار لەتیف وتەبێژی کۆنگرەی یەکێتی رایگه‌یاند، کارەکانی ئەمڕۆ کۆتای‌یان هات و سبەی کاتژمێر 1:00 كاره‌كانی كۆنگره ده‌ستپێده‌كه‌نه‌وه، بۆ تاوتوێکردنی بڕگەی تایبەت بە ئەنجومەنی پشتیوانی و ئەنجومەنی باڵای پاراستنی بەرژەوەندی یەکێتی.
له‌باره‌ی هەڵبژاردنی ئه‌ندامانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یه‌كێتیه‌وه، تەلار لەتیف وتی، "هەڵبژاردنی ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی لەکۆنگرەدا بە لیستی داخراو دەبێت و ئەمەش ئەمڕۆ پەسەند کرا".
27ی ئه‌م مانگه كاره‌كانی پێنجه‌مین كۆنگره‌ی یه‌كێتی له ته‌لاری هونه‌ری شاری سلێمانی ده‌ستیپێكرد و له رۆژی یه‌كه‌مدا بافڵ تاڵه‌بانی وه‌كو سه‌رۆكی یه‌كێتی به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ هه‌ڵبژێردرا و 28ی مانگیش كاره‌كانی هه‌مواركردنه‌وه‌ی په‌یڕه‌و ده‌ستیپێكرد به‌ڵام تائێستا نه‌توانراوه ته‌واوبكرێت، هێشتا دیاریكردنی سێ ئه‌نجومه‌نی حزبه‌كه و هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نه‌كان بڕیاری لێنه‌دراوه.