خه‌ندان-
مستەفا چاوڕەش، ئه‌ندامی پێنجه‌مین كۆنگره‌ی یه‌كێتی رایگه‌یاند، كاره‌كانی په‌سه‌ندكردنی په‌یڕه‌وی ناوخۆی یه‌كێتی گه‌یشتوه‌ته مادده‌ی 17 و ئه‌گه‌ر به‌مجۆره بڕوات پێده‌چێت ئه‌مڕۆش كۆنگره‌ی ته‌واو نه‌كرێت.
مستەفا چاوڕەش له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نوسان رایگه‌یاند، "ئه‌مڕۆ تائێستا سێ تا چوار مادده‌یه‌ك په‌سه‌ندكراوه و گه‌یشتوه‌ته مادده‌كانی 17 و 18 و كاره‌كانی زۆری ماوه و ئه‌گه‌ر به‌وجۆره بڕوات ره‌نگه ئه‌مڕۆش ته‌واونه‌بێت".
به‌نیازبون په‌یڕه‌وی ناوخۆی یه‌كێتی به رۆژێك ته‌واوبكه‌ن، به‌ڵام ئه‌وه دو رۆژه خه‌ریكن و "پێناچێت ئه‌مڕۆش ته‌واوببێت"
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، به‌نیازبون په‌یڕه‌وی ناوخۆی یه‌كێتی به رۆژێك ته‌واوبكه‌ن، به‌ڵام ئه‌وه دو رۆژه خه‌ریكن و "پێناچێت ئه‌مڕۆش ته‌واوببێت"، به‌ڵام مادده‌كانی په‌یوه‌ندی به ژیانی حزبی یه‌كێتییه‌وه هه‌یه.
27ی ئه‌م مانگه كاره‌كانی پێنجه‌مین كۆنگره‌ی یه‌كێتی له ته‌لاری هونه‌ری شاری سلێمانی ده‌ستیپێكرد
27ی ئه‌م مانگه كاره‌كانی پێنجه‌مین كۆنگره‌ی یه‌كێتی له ته‌لاری هونه‌ری شاری سلێمانی ده‌ستیپێكرد و له رۆژی یه‌كه‌مدا بافڵ تاڵه‌بانی وه‌كو سه‌رۆكی یه‌كێتی به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ هه‌ڵبژێردرا و 28ی مانگیش كاره‌كانی هه‌مواركردنه‌وه‌ی په‌یڕه‌و ده‌ستیپێكرد به‌ڵام تائێستا نه‌توانراوه ته‌واوبكرێت، هێشتا دیاریكردنی سێ ئه‌نجومه‌نی حزبه‌كه و هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نه‌كان بڕیاری لێنه‌دراوه.