هەواڵی ئەمڕۆ

راپۆرتێکی ئەمریکی: واشنتن وەک هاوبەشێکی دژبەیەک و دوژمنێکی ناڕاستەوخۆ سەیری بەغدا دەکات

10:11 - 30/09/2023

3872جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

گۆڤارێكی ئه‌مریكی راپۆرتێکی لەسەر پەیوەندی نێوان عێراق و ئەمریکا و تێڕوانینی سیاسەتمەدارانی ئەمریکی بۆ عێراق بڵاوکردەوە، گۆڤارەکە ده‌ڵێت، عێراق دوژمن و دواتر دۆستی ئەمریکا بو، بەڵام ئێستا بوەتە "دۆستی دوژمن"، ده‌شڵێت، "واشنتن وەک هاوبەشێکی دژبەیەک و دوژمنێکی ناڕاستەوخۆ سەیری بەغدا دەکات".

لە راپۆرتەکەدا هاتوه‌، دوای دو ساڵ لە هاتنه‌كایه‌ی تاڕاده‌یه‌ك سەقامگیری لە عێراق و پێکهێنانی حکومەتی نوێ لە ئەمریکا، رەنگە دواجار هەردو وڵات لەسەر رێگەی پەیوەندییە بەردەوامەکان بن، نوێنەرانی هەردو وڵات لە سەرەتای مانگی (ئاب/8)ی ئه‌مساڵدا لە واشنتن کۆبونەوە، بۆ دەستپێکردنی دانوستانە دوقۆڵییەکان لەسەر هاوبەشییەکی درێژخایەنی بەرگری لە نێوان هەردو وڵاتدا.

ئەو گفتوگۆیەی نێوان ئەمریکا و عێراق و هەر رێککەوتنێکی ئەگەری کە بەدوایدا دێت
گۆڤاره‌كه‌ ده‌ڵێت، ئەو گفتوگۆیەی نێوان ئەمریکا و عێراق و هەر رێککەوتنێکی ئەگەری کە بەدوایدا دێت، جارێکی دیکە پرسیارێکی دوبارەبوەوە لەبارەی جۆری پەیوەندییەکەوە دەوروژێنێت، کە پێویستە ئەمریکا هەوڵی گەیشتن بە عێراق بدات.
دوای لەشکرکێشی ئەمریکاییەکان،  عێراق بۆ ئەمریکییەکان بو بە هاوبەشێک لە شەڕی دژی تیرۆر
دوای لەشکرکێشی ئەمریکاییەکان بۆ سەر عێراق لە ساڵی 2003 و روخانی رژێمی به‌عس، عێراق بۆ ئەمریکییەکان بو بە "ئەزمونێکی بنیاتنانی نەتەوە"، هاوبەشێک لە شەڕی دژی تیرۆر، هاوكات بوه‌ وڵاتێك کە لەلایەن ئێرانەوە کۆنتڕۆڵ دەکرا، بەڵام ئێستا ئیدارەی سەرۆک بایدن ئەرکێکی بۆ خۆی داناوە کە لەم "میراتە گۆڕاوە" تێدەپەڕێت بۆ ئەوەی بگاتە "ئاساییکردنەوەی هەمیشەیی و کۆتایی" لەگەڵ عێراق.
سوپای ئەمریکا بە هاوکاری لەگەڵ هاوبەشە ناوخۆییەکان لە عێراق و سوریا هەڵمەتەکانی دژی داعش ئەنجامدەدات
لە راپۆرتەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، رۆڵی ئەو هێزە ئەمریکیانەی ئێستا لە عێراق جێگیرن، کە ژمارەیان نزیکەی دو هەزار سەربازی ئەمریکییە، تیشک دەخاتە سەر مەشق و راهێنان و راوێژکردن بە هێزە ئەمنییەکانی عێراق، هەروەها سوپای ئەمریکا بە هاوکاری لەگەڵ هاوبەشە ناوخۆییەکان لە عێراق و سوریا هەڵمەتەکانی دژی داعش ئەنجامدەدات، کە لە ساڵی 2022دا 313 ئۆپەراسیۆنی لەو جۆرەیان ئەنجامداوە.
سەربەخۆیی عێراق بەتایبەتی هێزە نوخبەکانی مەیدانەکە، پێویستی بە هەماهەنگی باشتر هەیە لەنێوان هێزە ئەمنییەکان
لە راپۆرتەکەدا پێشبینی ئەوە کراوە کە رێککەوتن و پاڵپشتی تەکنیکی و راوێژکاری نێوان ئەمریکا و عێراق بەردەوام دەبێت، بەڵام جەخت لەوەکراوەتەوە، کە سەربەخۆیی عێراق بەتایبەتی هێزە نوخبەکانی مەیدانەکە، پێویستی بە هەماهەنگی باشتر هەیە لەنێوان هێزە ئەمنییەکان، کە زۆرجار کێبڕکێ دەکەن نەک هاوکاری بکەن.
یەکێک لە هۆکارەکانی ئاڵۆزکردنی پێشکەوتن لە پەیوەندییەکانی ئەمریکا و عێراقدا، بڵاوبونەوەی گروپە چەکدارەکانە
لە راپۆرتەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، یەکێک لە هۆکارەکانی ئاڵۆزکردنی پێشکەوتن لە پەیوەندییەکانی ئەمریکا و عێراقدا، بڵاوبونەوەی گروپە چەکدارەکانە، کە لە دەرەوەی هەیکەلی فەرماندەیی فەرمی سوپای عێراق کاردەکەن و لە هەندێک حاڵەتدا وا دەردەکەوێت کە ئێران ئاڕاستەیان بکات.
هاوکاریکردنی عێراق بۆ بەهێزکردنی تواناکانی دەوڵەتەکەی باشترین رێگایە بۆ هەنگاونان بەرەو پەیوەندییەکی ئاساییتر 
گۆڤارەکە ده‌ڵێت، هاوکاریکردنی عێراق بۆ بەهێزکردنی تواناکانی دەوڵەتەکەی باشترین رێگایە بۆ هەنگاونان بەرەو پەیوەندییەکی ئاساییتر و دۆستانەتر لە نێوان ئەمریکا و عێراق و خزمەتکردنی بەرژەوەندییەکانی گەلی عێراق، بەڵام بەبێ ئەوەی سازش لەسەر ئاسایشی ئەمریکا بکرێت.
مێژوی پەیوەندییەکانی ئەمریکا و عێراق "چیرۆکێکە لە ململانێی دوبارەبوەوە"
مێژوی پەیوەندییەکانی ئەمریکا و عێراق "چیرۆکێکە لە ململانێی دوبارەبوەوە"، لە دەیەی پێش جەنگی یەکەمی کەنداو، عێراق بە پلەی یەکەم لەسەر ڕاداری واشنتن بو، وەک نەیارێکی ئێران لە شەڕێکی ماندوکەردا کە هەشت ساڵی خایاند.

دوای کۆتاییهاتنی جەنگ، عێراق بو بە بازاڕێکی گەورەی دانەوێڵە، سەرەڕای نیگەرانییەکان لەوەی عێراق چەکی کۆمەڵکوژی کۆدەکاتەوە.
 لە ساڵی 1990، بەغدا لە هاوبەشێکی بازرگانی ئەمریکاوە گۆڕا بۆ "نەیارێکی ستراتیژی"
لەگەڵ داگیرکردنی کوەیت لەلایەن سەدامەوە لە ساڵی 1990، بەغدا لە هاوبەشێکی بازرگانی ئەمریکاوە گۆڕا بۆ "نەیارێکی ستراتیژی"، لە کاتێکدا جۆرج بۆش، سەرۆکی پێشوتری ئەمریکا شەڕێکی بۆ ڕزگارکردنی کوەیت دەستپێکرد، بەو هیوایەی یەکەکانی عێراق لەناوببات و بیکاتە بەردەم شۆڕشی ناوخۆیی، بەڵام ئەو پلانە سەرکەوتو نەبو.

ئیدارەی سەرۆکی پێشوتری بیل کلینتۆن بەردەوام بو لە دژیەتی سەدام و لە ساڵانی نەوەدەکانی سەدەی رابردودا ئەمریکا بە سەپاندنی سزا شەڕی ئابوری بەسەر هاوڵاتیانی مەدەنی عێراقدا هەڵگیرساند.
 لەشکرکێشیەکەی سەرۆک جۆرج بوش لە ساڵی 2003 رژێمی سەدام حوسێنی روخاند و شەڕێکی ناوخۆی لێکەوتەوە
دواجار لەشکرکێشیەکەی سەرۆک جۆرج بوش لە ساڵی 2003 رژێمی سەدام حوسێنی روخاند و شەڕێکی ناوخۆی لێکەوتەوە، کە دەیان هەزار کەسی کوشت، لەگەڵ بەردەوامبونی داگیرکارییەکانی ئەمریکا، ئیدارەی بوش خەباتی کرد بۆ پشتیوانیکردن لە سەرکردایەتییەکی نوێی عێراق کە ئامانجەکانی هاوتەریب بون لەگەڵ ئامانجەکانی واشنتن، بەڵام وەک حاڵەتێکی بەردەوامی ناسەقامگیری سیاسی مایەوە.

کاتێک ئیدارەی ئۆباما لە ساڵی 2011 هێزەکانی ئەمریکای کشاندەوە، ئێران و یاخیبوە توندڕەوەکان سودیان لە ناسەقامگیریی عێراق وەرگرت، ئێران دزەی کردە ناو گروپە شیعەکانەوە، هه‌ندێك له‌ گروپه‌ سوننەکانیش پەیوەندییان بە تیرۆریستانی داعشی سوریاوە کرد بۆ دەستبەسەرداگرتنی بەشێکی زۆری خاکی عێراق.

خۆدزینەوە سەرەتاییەکانی واشنتن لە بەرامبەر ئەو هێرشەدا دەرگای کراوەی بەڕوی گروپە شیعەکان لە عێراق هێشتەوە کە ڕوبەووی ئەو هەڕەشە نوێیە ببنەوە و پێگەی خۆیان لە پرۆسەکەدا بەهێزتر بکەن.
عێراق لەلایەن بەرپرسانی ئەمریکاوە وەک "بوکەڵەیەکی" ئێران سەیر دەکرێت
لە راپۆرتی گۆڤاره‌ ئه‌مركییه‌كه‌دا باس له‌وه‌كراوه‌، کە ئەو پەیوەندییە لە سەردەمی ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکادا بەجۆرێک مامەڵەی لەگەڵدا کراوە کە عێراق لەلایەن بەرپرسانی ئەمریکاوە وەک "بوکەڵەیەکی" ئێران سەیر دەکرێت، ئەوانیش بە گومان و بێڕێزی مامەڵەیان لەگەڵ عێراقدا کردوە.
واشنتن  گرنگی پەیوەندییە سەربازییەکانی نێوان ئەمریکا و عێراق کەمکردوەتەوە
واشنتن تائێستا سەرنجی لەسەر هاوکارییە ئابورییەکان بوە و لە هەمانکاتدا گرنگی پەیوەندییە سەربازییەکانی نێوان ئەمریکا و عێراق کەمکردوەتەوە، گۆڕانکارییەکە بەهۆی هەڵوەشاندنەوەی هه‌نگاو به‌ هه‌نگاوی داعش لە ساڵانی ڕابردودا هاتوه‌ته‌ ئاراوه‌.
واشنتن لەبری ئەوەی "بەڵێنی کراوە" بە سوپای عێراق بدات، پێویستە زۆرترین سەرنجی لەسەر گروپه‌ كاریگه‌ره‌كان بێت
ئێستا ئیدارەی بایدن سەرنجی خۆی دەخاتە سەر پێکهاتەی سەربازی ئەو پەیوەندییە، بەو پێیەی واشنتن بەردەوام دەبێت لە پاڵپشتی سەربازی بۆ عێراق، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە واشنتن لەبری ئەوەی "بەڵێنی کراوە" بە سوپای عێراق بدات، پێویستە واشنتن زۆرترین سەرنجی لەسەر گروپه‌ كاریگه‌ره‌كان بێت، وەک خزمەتگوزاری بەرەنگاربونەوەی تیرۆر، لەگەڵ هەنگاونانەکانی ئەمریکا و عێراق بەرەو دامەزراندنی پەیوەندییە دیپلۆماسییە ئاساییەکان.
راپۆرتەکە ئاماژەی بە بونی هەندێک گروپی شیعە لە عێراق کردوە، کە ڕێنمایی لە ئێرانەوە وەردەگرن
راپۆرتەکە ئاماژەی بە بونی هەندێک گروپی شیعە لە عێراق کردوە، کە ڕێنمایی لە ئێرانەوە وەردەگرن و ئەمریکاش "تەحەمول"ی ئەو ڕاستیانە دەکات، بەو پێیەی گومانلێکراوانی واشنتن ئامادەیی ئیدارەی بایدن بۆ پێکەوە ژیان لەگەڵ ئەم دۆخەدا دەبینن.

لەم ڕوانگەیەوە، عێراق لە باشترین حاڵەتدا "هاوبەشێکی دژبەیەک" و لە خراپترین حاڵەتدا "دوژمنی ناڕاستەوخۆ"یە، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوە و رادەی کاریگەریی ئێران، عێراق ناتوانێت هاوبەشێکی هەرێمی سەربەخۆ بێت، جگە لەوەش میلیشیاکان هه‌وڵده‌ده‌ن گەنجانی بێکار بۆ لای خۆیان رابكێشن، کە رەنگە بەشداری چالاکیی تاوانکاری یان توندوتیژی بکەن، هەرچەندە رەنگە ئەو گروپانە تەنها موچەیه‌كی کەم بدەن، بەڵام هاوکارن بۆ زیندوکردنەوەی ئابوری لاوازی عێراق و هێشتنەوەی دامەزراوەکانیان لە کێشەدا.
گروپەکان سەرچاوەی بێزاری و هەڕەشەن بۆ ئەمریکییەکان
گروپەکان سەرچاوەی بێزاری و هەڕەشەن بۆ ئەمریکییەکان، هەروەها سەرچاوەیەکی ئەگەری پەرەسەندنی نێوان ئەمریکا و ئێران تا ئەوکاتەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراقدا بمێننەوە، بەڵام چارەسەری ئەم دوفاقییە لە بەرەنگاربونەوەی ڕاستەوخۆ یان زۆرەملێدا نییە، به‌ڵكو پێویسته‌ حکومەتی عێراق کۆنتڕۆڵیان بکات.
 ئەمریکا لە ئێستاوە سەرنجی خۆی بۆ کێشە جددیەکانی دیکە له‌ عێراق چڕکردوەتەوە
راپۆرتەکە ئاماژە بەوە دەکات، کە ئەمریکا لە ئێستاوە سەرنجی خۆی بۆ کێشە جددیەکانی دیکە له‌ عێراق چڕکردوەتەوە، بەوپێیەی ڕێبازی گشتیی ئەمریکا ئەوەیە کە لە نیگەرانییە ئەمنییەکان تێپەڕێت و ئەولەویەت بدات بە پرسە پەستاندارەکانی ئابوری و مرۆیی.

لە ڕاپۆرتەکەدا ئه‌وه‌ش هاتوه‌، واشنتن بەرپرسیارێتییەکی ئەخلاقی لە ئەستۆدایە بۆ هاوکاریکردنی عێراقییەکان، لە ماوەی 30 ساڵدا ئەمریکا زیانی زۆری بە عێراق گەیاندوە، گرنگە یارمەتی عێراق بدرێت بۆ ئەوەی لە دەیان ساڵ لە ململانێکان چاکبێتەوە، نەوەک تۆمەتبارکردنی ئەو وڵاتە، چونکە دروستبونی ئه‌و دۆخه‌ بەرهەمی داگیرکاری ئەمریکایە.

نیشانەکردن

ئەمریکا عێراق