خه‌ندان-
ئه‌مڕۆ كۆتا رۆژی پێنجه‌مین كۆنگره‌ی یه‌كێتی له شاری سلێمانی به‌ڕێوه‌ده‌چێت و دوای ئه‌وه‌ی كاره‌كانی ده‌نگدان له‌سه‌ر په‌یڕه‌وی ناوخۆ ته‌واوده‌كرێت، ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی هه‌ڵده‌بژێردرێن و ئه‌نجومه‌نه‌كان یه‌كلایی ده‌كرێنه‌وه، وته‌بێژی كۆنگره ده‌ڵێت، "هه‌ر شتێك روبدات به رێككه‌وتنه و ره‌زامه‌ندی هه‌مو لایه‌نه‌كانی له‌سه‌ره، به‌ڵام بۆ پرسی هه‌ڵبژاردن ده‌بێت به‌پڕۆسه‌یه‌كی دیموكراسیانه بێت به‌پێی په‌یڕه‌وی ناوخۆ، واتا په‌یڕه‌و چ بڕگه‌یه‌كی له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردن په‌سه‌ندكرد ده‌بێت به‌وشێوه‌یه بێت، لیست و لیستكاری نییه".
ته‌لار له‌تیف، وته‌بێژی پێنجه‌مین كۆنگره‌ی یه‌كێتی به خه‌ندان-ی راگه‌یاند، ئه‌مڕۆ كاتژمێر 1:30 خوله‌ك كاره‌كانی كۆنگره ده‌ستپێده‌كاته‌وه له‌به‌رئه‌وه‌ی كاره‌كانی لیژنه‌ی په‌یڕه‌و ته‌واونه‌بون، چونكه زۆترین خه‌ڵك به‌شداریان له لیژنه‌كه كردوه و زۆرترین پێشنیارێك هاتوه بۆ لیژنه‌كه ئه‌و پێشنیارانه زۆربه‌یان نوسراون و ده‌بێت داخڵی ره‌شنوسی په‌یڕه‌وه‌كه بكرێت بۆیه ئه‌ندامانی لیژنه‌كه داوای كاتێكی زیاتریان كرد، بۆیه كه كۆبونه‌وه‌كه ده‌ستیپێكرد كاره‌كانی لیژنه‌ی په‌یڕه‌و و پێشمه‌رگه ته‌واوده‌كرێن.
یه‌كه‌مجار ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی هه‌ڵده‌بژێردرێن كه ژماره‌یان له نێوان 50 بۆ 60 ئه‌ندامن
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هه‌ر ئه‌مڕۆ ده‌نگ له‌سه‌ر ناوی ئه‌نجومه‌نه‌كان و ژماره‌ی ئه‌ندامانیان ده‌درێت كه سێ ئه‌نجومه‌نن، پێكهاتون له (ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی، ئه‌نجومه‌نی باڵا، ئه‌نجومه‌نی پشتیوانی)، به‌ڵام یه‌كه‌مجار ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی هه‌ڵده‌بژێردرێن كه ژماره‌یان له نێوان 50 بۆ 60 ئه‌ندامن.
هه‌ر شتێك روبدات به رێككه‌وتنه و ره‌زامه‌ندی هه‌مو لایه‌نه‌كانی له‌سه‌ره
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه له‌ناو كۆنگره‌دا لیستی سه‌ركرده‌كان هه‌یه، وته‌بێژی پێنجه‌مین كۆنگره‌ی یه‌كێتی باسی له‌وه‌شكرد، "ئه‌و شتانه له كۆنگره‌دا نییه و هه‌ر شتێك روبدات به رێككه‌وتنه و ره‌زامه‌ندی هه‌مو لایه‌نه‌كانی له‌سه‌ره، به‌ڵام بۆ پرسی هه‌ڵبژاردن ده‌بێت به‌پڕۆسه‌یه‌كی دیموكراسیانه بێت به‌پێی په‌یڕه‌وی ناوخۆ، واتا په‌یڕه‌و چ بڕگه‌یه‌كی له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردن په‌سه‌ندكرد ده‌بێت به‌وشێوه‌یه بێت، ئه‌سڵن كاك بافڵ خۆشی حه‌زی به‌و شتانه نییه و لیست و لیستكاری نییه".
له ره‌شنوسی په‌یڕه‌ودا چه‌ند پێشنیارێك له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی هه‌یه
رونیشیكرده‌وه، "له ره‌شنوسی په‌یڕه‌ودا چه‌ند پێشنیارێك له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی هه‌یه، به‌هه‌ر شێوازێك په‌سه‌ندبكرێت به‌وجۆره كاری له‌سه‌ر ده‌كرێت، هێشتا میكانزمه‌كه‌ی دیارینه‌كراوه و دو تا سێ پێشنیار هه‌یه".
27ی ئه‌م مانگه كاره‌كانی پێنجه‌مین كۆنگره‌ی یه‌كێتی له ته‌لاری هونه‌ری شاری سلێمانی ده‌ستیپێكرد و له رۆژی یه‌كه‌مدا بافڵ تاڵه‌بانی وه‌كو سه‌رۆكی یه‌كێتی به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ هه‌ڵبژێردرا و دوێنێش كاره‌كانی هه‌مواركردنه‌وه‌ی په‌یڕه‌و ده‌ستیپێكرد و بڕیاره ئه‌مڕۆ كۆتا رۆژی كۆنگره بێت.