خەندان-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر رایگه‌یاند، له‌سه‌ر قه‌ڵای هه‌ولێر له‌لایه‌ن پۆلیسێكه‌وه به‌شێوازێكی ناشایسته په‌لاماری گه‌نجێك دراوه، له‌ئێستاشدا ئه‌فسه‌رێك و ئه‌و پۆلیسه ده‌ستبه‌سه‌ركراون و به‌پێی یاسا مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت.
پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر له‌ڕونكردنه‌وه‌یه‌كدا بڵاویكرده‌وه، سه‌باره‌ت به‌و گرته ڤیدیۆیه‌ی بڵاوكراوه‌ته‌وه له باره‌ی ئه‌و پۆلیسه‌ی له ڕێوره‌سمی یادی له دایكبونی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام پێشه‌وای مرۆڤایه‌تی و فه‌خری كائینات حه‌زره‌تی محه‌مه‌دولمسته‌فا (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) له سه‌ر قه‌ڵای هه‌ولێر به شێوه‌یه‌كی ناشایسته مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ گه‌نجێك ده‌كات و په‌لاماری ده‌دات، به‌پێویستی ده‌زانیین بۆ هه‌مو لایه‌كی ڕونبكه‌ینه‌وه، له كاتێكدا كه ژماره‌یه‌كی زۆری هاوڵاتیان به چالاكی و شێوازی جیاواز له‌و ڕۆژه پیرۆزه‌دا خۆشه‌ویستی خۆیان بۆ پێغه‌مبه‌ری ئیسلام ده‌رده‌بڕی، له هه‌مانكاتدا كۆمه‌ڵێك گه‌نج له سه‌ر قه‌ڵاتی هه‌ولێر به ئه‌نجامدانی چه‌ند كردار و ڕه‌فتارێكی ناشایسته هاوڵاتیانیان ناڕه‌حه‌ت و بێزاركردبوه.
له‌لایه‌ن یه‌كێك له پۆلیسه‌كان به‌شێوازێكی ناشایسته په‌لاماری یه‌كێك له گه‌نجه‌كان درا
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، "بۆ كۆنتڕۆڵكردنی ئه‌و بارودوخه و ئیجرائات وه‌رگرتن له‌گه‌ڵ ئه‌و گه‌نجانه، هێزه‌كانی پۆلیس ڕه‌وانه‌ی شوێنه‌كه كران، به‌ڵام به‌داخه‌وه له‌لایه‌ن یه‌كێك له پۆلیسه‌كان به‌شێوازێكی ناشایسته په‌لاماری یه‌كێك له گه‌نجه‌كان درا".
ئه‌فسه‌رێك و ئه‌و پۆلیسه له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌مانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركراون
ئه‌وه‌شیخستۆته‌ڕو، له به‌رامبه‌ر ئه‌و ڕه‌فتاره نابه‌جێیه ئه‌فسه‌رێك و ئه‌و پۆلیسه له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌مانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركراون و لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌سه‌ر پێكهێنراوه و به‌پێی یاسا مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت، هاوڵاتییانیش دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه هیچ كه‌سێك له سه‌روی یاساوه نییه".