خەندان-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر رایگه‌یاند، سێ كه‌س ده‌ستگیركران كه هه‌ستابون به كردنه‌وه‌ی قومارخانه‌یه‌ك له شاری هه‌ولێر به‌شێوه‌ی نهێنی.
ئاسایشی هه‌ولێر له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، "له‌لایه‌ن هێزه‌كانمان له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر دوای وه‌رگرتنی ڕه‌زامه‌ندی دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ئاسایشی هه‌ولێر توانرا سێ تۆمه‌تبار ده‌ستگیر بكرێن".
ئه‌و سێ تۆمه‌تباره به‌شێوه‌یه‌كی نهێنی هه‌ستابون به كردنه‌وه‌ی قومارخانه‌یه‌ك
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، ئه‌و سێ تۆمه‌تباره به‌شێوه‌یه‌كی نهێنی له ناوچه‌ی كاوانیان له قه‌زای شه‌قڵاوه هه‌ستابون به كردنه‌وه‌ی قومارخانه‌یه‌ك، له‌كاتی گه‌ڕانی هێزه‌كانی ئاسایش‌دا توانرا ده‌ست به‌سه‌ر سه‌رجه‌م ئه‌و ئامێری یاری قومار و كه‌ل و په‌لانه‌دا بگیرێت كه له‌و شوێنه‌دا هه‌بون.
باسی له‌وه‌شكردوه، له‌ئێستادا تۆمه‌تباره‌كان و سه‌رجه‌م ئامێره‌كانیان ره‌وانه‌ی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار كراون و لێكۆڵینه‌وه‌ش له‌وباره‌یه‌وه به‌رده‌وامه.