خه‌ندان-
فه‌همی بورهان، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گشتی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم رایگه‌یاند، پێشنیارێك هه‌یه ئه‌وانه‌ی كه له حكومه‌تدان خۆیان بۆ كاروباری حكومه‌ت ته‌رخانبكه‌ن، ره‌نگه وه‌زیر یاخود فه‌رمانبه‌ری پله باڵامان هه‌بێت له هه‌فته‌یه‌كدا چوار رۆژ بۆ حزبه‌كه‌ی ته‌رخانبكات و رۆژێك یان دو رۆژ بۆ هاوڵاتیان، ئه‌و پێشنیاره له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه كراوه.
فه‌همی بورهان ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له په‌راوێزی دوه‌مین رۆژی چواره‌مین كۆنگره‌ی یه‌كێتی له سلێمانی به خه‌ندان-ی راگه‌یاند، "مه‌نتقێك هه‌یه كه ئێمه كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ین نه‌ك له‌سه‌ر كار‌و كاردانه‌وه، پێشنیارێك هه‌یه ئه‌وانه‌ی كه له حكومه‌تدان خۆیان بۆ كاروباری حكومه‌ت ته‌رخانبكه‌ن، ره‌نگه وه‌زیر یاخود فه‌رمانبه‌ری پله باڵامان هه‌بێت له هه‌فته‌یه‌كدا چوار رۆژ بۆ حزبه‌كه‌ی ته‌رخانبكات و رۆژێك یان دو رۆژ بۆ هاوڵاتیان، ئایا ئه‌مه مه‌نتقه؟ ئایا ئه‌م حكومه‌ته له‌م بارودۆخه‌دا ده‌توانێت ئه‌ركه‌كانی جێبه‌جێ بكات؟".
پێمانوایه ده‌بێت زۆرترین كاتی خۆمان بۆ حكومه‌ت ته‌رخانبكه‌ین
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "پێمانوایه ده‌بێت زۆرترین كاتی خۆمان بۆ حكومه‌ت ته‌رخانبكه‌ین و ئه‌گه‌ر به‌رپرسیارێتی حزبیشمان بده‌نێ ره‌نگه له ده‌ره‌وه‌ی ئۆرگانه‌كان بێت".
ده‌بێت یه‌كێتی بێته ناو ئه‌و خیتابه سیاسیه‌ی كه شعوری قه‌ومی ئێمه له‌و ناوچانه ده‌پارێزێت
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ئایا یه‌كێتی له دوای پێنجه‌مین كۆنگره چی پێیه بۆ ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم، فه‌همی بورهان وتی، "سیاسه‌تی راست و ره‌وان به‌رامبه‌ر به هه‌مو ئه‌و غه‌درانه‌ی له كورد ده‌كرێت، ده‌بێت یه‌كێتی بێته ناو ئه‌و خیتابه سیاسیه‌ی كه شعوری قه‌ومی ئێمه له‌و ناوچانه ده‌پارێزێت، چونكه له رابردودا یه‌كێتی نوێنه‌رایه‌تی راسته‌قینه‌ی ئێش و ئازاره‌كانی ئێمه‌ی كردوه له‌و ناوچانه‌دا".
دوێنێ چوارشه‌ممه كاره‌كانی پێنجه‌مین كۆنگره‌ی یه‌كێتی له ته‌لار هونه‌ر له سلێمانی ده‌ستیپێكرد و بڕیاره سێ رۆژ به‌رده‌وام بێت، سه‌ره‌تا به میوانداریكردنی ده‌یان سه‌ركرده‌ی عێراقی و كوردستانی ده‌ستیپێكرد و دواتر له رێگه‌ی ڤیدیۆ و به‌ڵگه فیلمه‌وه مێژو و خه‌باتی یه‌كێتی خرایه‌ڕو، هه‌روه‌ها له ئێواره‌دا سه‌رۆكی یه‌كێتی به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ هه‌ڵبژێردرا و دواتریش شه‌ش لیژنه‌كه دیاریكران بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ په‌یڕه‌وی ناوخۆی حزبه‌كه هه‌موار بكرێته‌وه.