خهندان-
بەهۆی شەپۆلەکانی باران بارین لافاوێکی گەورە لە باکوری دورگەی ئیڤیای ناوەڕاستی یۆنان دروستبو، بەپێی دوایین ئامارەکان تا ئێستا 16 کەس گیانیان لەدەستداوە و قەبارەی زیانەکانیش بە 2.1 ملیار دۆلار دەخەمڵێندرێن.
کاربەدەستانی یۆنان رایانگەیاند، دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ گۆڕانی کەشوهەوا کارێگی گرنگە، چونکە شەپۆلێکی باران و لافاو روی لە باوکری گورگەی ئیڤیای ناوەڕاستی یۆنان کرد، لە ئێستاشدا تیمەکانی سوپا و شارەوانی دورگەکەش پاشماوەی لافاوەکە لەسەر رێگا و شەقامەکان رادەماڵن.
تا ئێستا 16 حاڵەتی گیانلەدەستان تۆمارکراوە
ئاماژەیان بەوەشکرد، باری لە ناکاو لە ناوەڕاستی یۆنان و دوگەکانی دەوروبەریش راگەیەنراوە، بەپێی دوایین ئامارەکانیش لافاو و شەپۆلی باران بارین بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی 16 کەس.
زیانەکان بە 2.1 ملیار دۆلار دەخەمڵێندرێن
کاربەدەستانی یۆنان ئەوەشیان خستەڕو، بەپێی ئامارە سەرەتاییەکان قەبارەی ئەو زیانانەی لە ئەنجامی لافاوەکەی دورگەی ئیڤیا کەوتوەتەوە، بە 201 ملیار دۆلار دەخەمڵێندرێت، پێشبینی دەکرێت تێچوی چاکردنەوەی ژێرخانی ناوچەکە پێویستی بە 735 ملیۆن دۆلار بێت.
یەکێتی ئەوروپا بەلێنی داوە پارە رەوانە بکات
یەکێتی ئەوروپا بەلێنی بە یۆنان دا بڕە پارەیەک بەپەلە رەوانەی ئەو وڵاتە بکات، بۆ قەرەبوکردنەوەی زیانەکان، جگە لەوەش دانوستان لە نێوان کاربەدەستانی یۆنان و یەکێتی ئەوروپا دەکرێت بۆ رەوانەکردنی پاکێجی هاوکاری و ئامڕازی پێویست، بۆ رێگەگرتن لە لافاو و ئاگرکەوتنەوەی دارستانەکان.