خه‌ندان-
كاره‌كانی یه‌كه‌مین رۆژی کۆنگرەی یه‌كێتی کۆتاییھات و له رۆژی یه‌كه‌مدا بافڵ تاڵه‌بانی به سه‌رۆكی یه‌كێتی هه‌ڵبژێردرا و شه‌ش لیژنه‌ش دیاریكران بۆ سه‌رپه‌رشتیكردنی هه‌مواركردنی په‌یڕه‌وی ناوخۆی حزبه‌كه، سبه‌ینێش رۆژێكی پڕ له جوڵه ده‌بێت بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی په‌یڕه‌و و هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی سێ ئه‌نجومه‌نه‌كه كه بڕیاریان لێدراوه.
عیماد ئه‌حمه‌د، ئه‌ندامی پێنجه‌مین كۆنگره‌ی یه‌كێتی دوای ته‌واوبونی یه‌كه‌مین رۆژی كۆنگره، له‌وه‌ڵامی پرسیاری په‌یامنێری خه‌ندان رایگه‌یاند، "كۆنگره به باشی به‌ڕێوه‌ده‌چێت و ئینشالله باشتریش ده‌بێت و خزمه‌تێكی باشی یه‌كێتی و له‌و رێگه‌یه‌شه‌وه خزمه‌تێكی باشی میلله‌ته‌كه‌مان ده‌كه‌ین".
له‌وه‌لامی ئه‌و پرسیاره‌ی ئایا بۆچی بافڵ تاڵه‌بانی له كۆنگره‌دا ركاربه‌ری نه‌بو؟ عیماد ئه‌حمه‌د به پێكه‌نیینه‌وه وتی، "پرسیاریان لێبكه"، به‌ڵام بافڵ تاڵه‌بانی به‌كۆی ده‌نگ هه‌ڵبژێردرایه‌وه.
هه‌مومان گله‌ییمان هه‌یه، منیش ده‌ترسم هه‌ڵنه‌بژێردرێمه‌وه
هاوكات شاڵاو عه‌لی عه‌سكه‌ری، ئه‌ندامی پێنجه‌مین كۆنگره‌ی یه‌كێتی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، "هه‌مومان گله‌ییمان هه‌یه، منیش ده‌ترسم هه‌ڵنه‌بژێردرێمه‌وه، ده‌نگدانه كه ده‌نگیان پێنه‌دام هه‌ڵنابژێردرێمه‌وه، ئێمه له كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی عه‌شایه‌ریین".
كاری ئه‌و شه‌ش لیژنه‌یه ئەوەیە کە په‌یڕه‌و و پڕۆگرامی یه‌كێتی و ئاڕاسته‌ی یه‌كێتی له‌م چوارساڵه داهاتودا دیاری ده‌كه‌ن
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، كاری ئه‌و شه‌ش لیژنه‌یه‌ی كه ئێواره‌ی هه‌ڵبژێردران ئه‌وه‌یه په‌یڕه‌و و پڕۆگرامی یه‌كێتی و ئاڕاسته‌ی یه‌كێتی له‌م چوارساڵه داهاتودا دیاری ده‌كه‌ن، ئۆرگانه‌كانی یه‌كێتی دیاریده‌كه‌ن.
شەش کەس وەکو لیژنەکانی کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی هەڵبژێردران
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی خه‌ندان، له یه‌كه‌مین رۆژی كۆنگره‌دا ستران عەبدوڵا، وەک لێپرسراوی لیژنەی پڕۆگرام، جەمیل هەورامی بوە سەرپەرشتیاری لیژنەی پێشمەرگە، شەهیدان و زیندانیان، حاکم سابیر، وەک لێپرسراوی لیژنەی سکاڵا، ئارێز عەبدوڵا، وەک لێپرسراوی لیژنەی پەروەردەی حزبی لە کۆنگرەی پێنجەم، یوسف گۆران وەک لێپرسراوی لیژنەی پەیڕەو و تەلار لەتیف، وەک سەرپەرشتیاری لیژنەی وتاری سیاسی لە کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی دیاریكران.
له‌كاتی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی یه‌كێتیدا هه‌مو كارته‌كان سه‌وز بون
لایخۆیه‌وه مسته‌فا چاوڕه‌ش، ئه‌ندامی پێنجه‌مین كۆنگره‌ی یه‌كێتی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا وتی، "له‌كاتی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی یه‌كێتیدا هه‌مو كارته‌كان سه‌وز بون و هیچ كارتێكی سور به‌رزنه‌كرایه‌وه".
ده‌مێكه سیستمی هاوسه‌رۆكی لابراوه و له كۆنگره‌دا باسی ئه‌وه هه‌ر نه‌كرا
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ئایا پێش هه‌ڵبژاردنه‌كه سیستمی هاوسه‌رۆكی لابرا؟ مسته‌فا چاوڕه‌ش ده‌ڵێت، "ده‌مێكه سیستمی هاوسه‌رۆكی لابراوه و له كۆنگره‌دا باسی ئه‌وه هه‌ر نه‌كرا، پێشنیاركرا بۆ هه‌ڤاڵ بافڵ ببێت به سه‌رۆك و كه‌سیش ركاربه‌ر نه‌بو، بۆیه هه‌ڵبژێردرا".
خۆم بۆ ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی هه‌ڵنابژێرمه‌وه و ره‌نگه كاری دیكه‌م پێبدرێت
مسته‌فا چاوڕه‌ش وتیشی، "خۆم بۆ ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی هه‌ڵنابژێرمه‌وه و ره‌نگه كاری دیكه‌م پێبدرێت".
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی خه‌ندان، ئه‌و شه‌ش لیژنه‌یه‌ی كه دروستكراون سبه‌ی پێنجشه‌ممه له كاتژمێر 9:00ی به‌یانی تاوه‌كو 2:00ی پاشنیوه‌ڕۆ گفتوگۆ ده‌كه‌ن له‌سه‌ر په‌یڕه‌وی ناوخۆی یه‌كێتی و دواتر په‌یڕه‌وی ناوخۆ ده‌خرێته ده‌نگانه‌وه.
ده‌نگی ناڕازی نییه، به‌ڵام ئێمه حزبێكین و ره‌نگه جیاوازیمان هه‌بێت
بێگه‌رد تاڵه‌بانی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا وتی، "ده‌نگی ناڕازی نییه، به‌ڵام ئێمه حزبێكین و ره‌نگه جیاوازیمان هه‌بێت ومادام باوه‌ڕمان به ئازادی هه‌یه ره‌نگ به نه‌خێریش ده‌نگ بدرێت".