خەندان-
بڕیاره سبه‌ینێ به به‌شداری 600 ئه‌ندام پێنجه‌مین كۆنگره‌ی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له شاری سلێمانی به‌ڕێوه‌بچێت و ماوه‌ی سێ رۆژ ده‌خایه‌نێت.
بڕیاره سبه‌ی چوارشه‌ممه پێنجه‌مین كۆنگره‌ی یه‌كێتی به دروشمی "نوێگه‌ری له‌كاردا، كۆده‌نگی له بڕیاردا" له هۆڵی ته‌لاری هونه‌ر له سلێمانی به‌ڕێوه‌بچێت، له چوارچێوه‌ی ئاماده‌كارییه‌كانیشدا، رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردو، كۆنفڕانسی مه‌كته‌ب و مه‌ڵبه‌ند و ئۆرگانه‌كانی یه‌كێتیی ئه‌نجامدرا، ھه‌مو مه‌كته‌ب و مه‌ڵبه‌نده‌كان 260 كه‌سیان وه‌ك نوێنه‌ری خۆیان بۆ كۆنگره ھه‌ڵبژارد، كه 175 كه‌سیان ئه‌ندامی مه‌ڵبه‌نده‌كان و 85 كه‌سیشیان ئه‌ندام له مه‌كته‌به‌كان بون، كۆی گشتی ئه‌ندامانی كۆنگره‌ش له 600 ئه‌ندام پێكدێت، ئه‌وه‌ش یه‌كه‌مین كۆنگره‌ی یه‌كێتییه كه له پێش واده‌ی خۆی ئه‌نجامبدرێت.
له‌كۆنگره‌ی پێنجه‌مدا گۆڕانكاری له هه‌یكه‌ل و سیستمی كاركردنی یه‌كێتی ئه‌نجامده‌درێت
هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان، له‌كۆنگره‌ی پێنجه‌مدا گۆڕانكاری له هه‌یكه‌ل و سیستمی كاركردنی یه‌كێتی ئه‌نجامده‌درێت، یه‌كێك له گۆڕانكاریه‌كانیش نه‌هێشتنی سیستمی هاوسه‌رۆكی و جێگیركردنی سیستمی سه‌رۆكه بۆ كه‌سی یه‌كه‌می حزبه‌كه، هه‌روه‌ها ژماره‌ی ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تیش كه له‌كۆنگره‌ی چواره‌مدا لە 121 ئەندام بو، بۆ نیوە كەمدەكرێنەوە.
رۆژی 20ی (ئاب/8)ی ئه‌مساڵ مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به سه‌رپه‌رشتی بافڵ تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی له شاری كه‌ركوك كۆبۆوه و له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌شدا بڕیاردرا 27ی (ئه‌یلول/9) كۆنگره‌ی پێنجه‌می یه‌كێتی ئه‌نجامبدرێت.
رۆژی 21ی (كانونی یه‌كه‌م/12)ی 2019 یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان چواره‌مین كۆنگره‌ی خۆی له سلێمانی له‌ژێر ناوی كۆنگره‌ی "نوێبونه‌وه"دا ئه‌نجامداو ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسی و ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی هه‌ڵبژێردران.
هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی دابه‌شكرابو بۆ 16 بازنه و تیایدا 1126 كه‌س ئه‌ندامی كۆنگره بون و هه‌ریه‌ك له (د.به‌رهه‌م ساڵح و رێواز فایه‌ق و قوباد تاڵه‌بانی) به‌بێ چونه ناو هه‌ڵبژاردن و له‌سه‌ر داوای ئه‌ندامانی كۆنگره راسته‌وخۆ بونه ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی گشتی سه‌ركردایه‌تی و 118 كه‌سی دیكه‌ش به ده‌نگدان ده‌بنه ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نه‌كه كه زیاتر له 400 ئه‌ندام خۆیان بۆ كاندید كردبو.