خەندان-
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، "ئه‌و چاره‌سه‌رانه‌ی له بودجه‌ی سێ ساڵه‌ی هه‌ژاریدا هاتوه، به‌سه بۆئه‌وه‌ی له ماوه‌ی پێنج ساڵدا به شێوه‌یه‌كی ڕیشه‌یی كۆتایی به ڕێژه‌ی هه‌ژاری له عێراقدا بهێنێت و له‌باره‌ی به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به‌دیناریشه‌وه ده‌ڵێت، "بانكه ئه‌هلیه‌كان دۆلار له بانكی ناوه‌ندی وه‌رده‌گرن و له بازاڕه‌كاندا ده‌یفرۆشن، بۆیه سزایان به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنرێت".
محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی "زه‌ناشناڵ" رایگه‌یاند، "ئێمه دیدگایه‌كمان بۆ هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ وڵاتانی ناوچه‌كه به درێژایی ڕێگای گه‌شه‌پێدان پێشكه‌ش كرد، كه یه‌كه‌مجاره پڕۆژه‌یه‌ك پێشكه‌ش بكرێت كه داوای هاوبه‌شی هه‌موان بكات".
ناكۆكییه سیاسییه‌كان له چوارچێوه‌ی سروشتی خۆیاندان
وتیشی، "كاتێك دۆخی ئه‌منی عێراق له‌گه‌ڵ كۆنتڕۆڵكردنی داعش تێكه‌ڵ بو، ته‌واوی ناوچه‌كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر بو و ملیۆنان كه‌س ده‌ستیان به كۆچكردن كرد، بۆیه ده‌بێت سه‌قامگیری عێراق بپارێزرێت، ناكۆكییه سیاسییه‌كانیش له چوارچێوه‌ی سروشتی خۆیاندان و په‌نابردن بۆ دادگای فیدڕاڵی نیشانه‌یه‌كی ته‌ندروسته بۆ سیستمی سیاسی".
هه‌مو هێزه سیاسییه‌كانی ئه‌مڕۆ باس له پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری و په‌ره‌پێدانی ئابوری ده‌كه‌ن
ده‌شڵێت، "هه‌مو هێزه سیاسییه‌كانی ئه‌مڕۆ باس له پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری و په‌ره‌پێدانی ئابوری ده‌كه‌ن، دوای ئه‌وه‌ی باسه‌كه له‌سه‌ر تائیفه‌گه‌ری و نه‌ته‌وه‌یی و پێكهاته‌كان بو، زیاتر له 300 لایه‌نی تۆماركراو له هه‌ڵبژاردنه ناوخۆییه‌كان خۆیان كاندید ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش نیشانده‌رێكی ته‌ندروسته بۆ سه‌قامگیری".
یاسای پاراستنی كۆمه‌ڵایه‌تی باس له هه‌ژاری فره‌ڕه‌هه‌ند ده‌كات
محه‌مه‌د شیاع سودانی باسی له‌وه‌شكرد،"یاسای پاراستنی كۆمه‌ڵایه‌تی باس له هه‌ژاری فره‌ڕه‌هه‌ند ده‌كات، له ساڵی 2023دا، چوار ملیار دۆلار بۆ چاره‌سه‌ركردنی هه‌ژاری ته‌رخانكراوه، هاوكاریی نه‌ختینه‌یی هه‌یه بۆ خوێندكارانی قوتابخانه و كۆلێژ و منداڵانی خێزانه هه‌ژاره‌كان بۆ ڕێگریكردن له میراتبونی هه‌ژاری له‌ناو خێزانه‌كه‌دا".
كارتی به‌شه‌خۆراك به كوالیتییه‌كی دیاریكراو به‌سه‌ر هه‌مو هاوڵاتیاندا دابه‌شده‌كرێت
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، "كارتی به‌شه‌خۆراك به كوالیتییه‌كی دیاریكراو به‌سه‌ر هه‌مو هاوڵاتیاندا دابه‌شده‌كرێت، هه‌روه‌ها كارتێكی كوالێتی به‌رزتر هه‌یه كه به‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌دا دابه‌شده‌كرێت كه له تۆڕی پاراستنی كۆمه‌ڵایه‌تیدا هاتوه".
ئێمه هیچ به‌دیلێكمان نییه جگه له پاڵپشتی كه‌رتی تایبه‌ت
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئاشكراشیكرد، "ئه‌و چاره‌سه‌رانه‌ی له بودجه‌ی سێ ساڵه‌ی هه‌ژاریدا هاتوه، به‌سه بۆئه‌وه‌ی له ماوه‌ی پێنج ساڵدا به شێوه‌یه‌كی ڕیشه‌یی كۆتایی به ڕێژه‌ی هه‌ژاری له عێراقدا بهێنێت، ئێمه هیچ به‌دیلێكمان نییه جگه له پاڵپشتی كه‌رتی تایبه‌ت، هیچ دانیشتنێكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران یان ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆ ئابوری بێ بڕیار نییه له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌م كه‌رته".
چاكسازی له باج و گومرگ و پاره‌دانی ئه‌لیكترۆنیدا هه‌مویان ژینگه‌یه‌ك داده‌مه‌زرێنن
هه‌ر له‌و چاوپێكه‌وتنه‌دا، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئاشكراشیكرد، "شه‌ڕ له دژی گه‌نده‌ڵی هه‌یه، ئێمه‌ش وه‌رگرتنه‌وه‌ی پاره و كه‌سانی داواكراومان له چوارچێوه‌ی سیاسه‌تێكی سیستماتیكی دژه گه‌نده‌ڵیدا جێگیر كردوه، هه‌وه‌ها چاكسازی له باج و گومرگ و پاره‌دانی ئه‌لیكترۆنیدا هه‌مویان ژینگه‌یه‌ك داده‌مه‌زرێنن كه كه‌رتی تایبه‌ت بۆ لای خۆی ڕاده‌كێشێت و كاره‌كانی ئاسانتر ده‌كات".
سه‌باره‌ت به به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به‌دیناری عێراقی محه‌مه‌د شیاع سودانی ئاشكرایكردوه، "به‌های دۆلار په‌یوه‌ندی به چاكسازییه تایبه‌ته‌كانی كه‌رتی بانكی و داراییه‌وه هه‌یه، حكومه‌تیش سه‌ره‌ڕای تێچوی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌ستی به جێبه‌جێكردنی چاكسازییه‌كان كردوه، به‌رزبونه‌وه‌ی به‌هاكه‌شی، شه‌ڕێكه له نێوان ئه‌و وڵاته‌ی كه ده‌یه‌وێت مامه‌ڵه‌ی دروست سه‌قامگیر بكات و گروپێك كه پێشتر له‌سه‌ر دۆلار ده‌ژیان، بانكه ئه‌هلیه‌كان دۆلار له بانكی ناوه‌ندی وه‌رده‌گرن و له بازاڕه‌كاندا ده‌یفرۆشن، بۆیه سزایان به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنرێت".
سه‌باره‌ت به‌هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته، محه‌مه‌د شیاع سودانی وتی، "هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته به‌پێی چاره‌سه‌ری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌نجامده‌درێت، دواتر حكومه‌ت ئاماده ده‌بێت بۆ هه‌ر هه‌ڵبژاردنێك، به‌ڵام هێزه سیاسییه‌كان، به خوێندنه‌وه‌ی ئێمه، متمانه‌یان به حكومه‌ت هه‌یه".