خەندان-
كاربه‌ده‌ستانی خۆجێیی ناوچه‌ی قه‌ره‌باغ سێشه‌ممه ڕایانگه‌یاند، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی كۆگایه‌كی سوته‌مه‌نی له ناوچه‌كه زیاتر له 20 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.
له زاری چاودێرانی قه‌ره‌باغه‌وه بڵاویانكرده‌وه، دوای ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له به‌نزینخانه‌یه‌ك له ناوچه‌كه لانیكه‌م 200 كه‌س برینداربون و زیاتر له 20 كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه.
زۆربه‌ی برینداره‌كان باری ته‌ندروستیان سه‌خته و به فڕۆكه ده‌گوازرێنه‌وه
ئاماژه‌یان به‌وه كردوه، زۆربه‌ی برینداره‌كان باری ته‌ندروستیان سه‌خته و به فڕۆكه ده‌گوازرێنه‌وه بۆ شوێنێكی دیكه، چونكه قه‌ره‌باغ نه‌یتوانیوه چاره‌سه‌ری پێویست بۆ هه‌مویان دابین بكات.
هه‌زاران ئه‌رمه‌نی له ناوچه شاخاوییه‌كان هه‌ڵاتون
ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه له كاتێكدایه كه هه‌زاران ئه‌رمه‌نی له ناوچه شاخاوییه‌كان هه‌ڵاتون، دوای شكستی چه‌كدارانی جوداخواز له قه‌ره‌باغ له‌لایه‌ن ئازه‌ربایجانه‌وه له ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ربازیی ڕه‌شه‌بادا هه‌فته‌ی ڕابردو.
به‌پێی دوایین داتاكان، تا كاتژمێر 5:00ی به‌یانی رۆژی سێشه‌ممه، شه‌ش هه‌زار و 650 ئاواره گه‌یشتونه‌ته ئه‌رمینیا.