خەندان-
چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی به‌ئاماده‌بونی محه‌حه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا و پشتیوانی بۆ بڕیاره‌كانی حكومه‌ت سه‌باره‌ت به جیاكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان ده‌ربڕی و جه‌ختیشی پابه‌ندبونی عێراق كرده‌وه به هه‌مو لێكتێگه‌یشتن و بڕیارنامه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی، شه‌وی رابردو چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی له‌سه‌ر ئاستی سه‌ركردایه‌تی كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی له نوسینگه‌ی عه‌ممار حه‌كیم سه‌رۆكی ڕه‌وتی حیكمه‌تی نیشتمانی به ئاماده‌بونی محه‌ممه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئه‌نجامدا.
باس له دوایین پێشهاته سیاسی و ئه‌منییه‌كان و پڕۆژه خزمه‌تگوزارییه نیشتمانییه‌كان كرا
له كۆبونه‌وه‌كه‌دا باس له دوایین پێشهاته سیاسی و ئه‌منییه‌كان و پڕۆژه خزمه‌تگوزارییه نیشتمانییه‌كان كرا كه حكومه‌ت كار له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی ده‌كات به خێرایی زیاتر.
محه‌مه‌د شیاع سودانی كورته‌یه‌كی سه‌باره‌ت به سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ نیویۆرك خسته‌ڕو
له‌كۆبونه‌وه‌كه‌ی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی، محه‌مه‌د شیاع سودانی كورته‌یه‌كی سه‌باره‌ت به سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ نیویۆرك خسته‌ڕو كه به‌شداری له كۆبونه‌وه‌ی ساڵانه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كاندا كرد.
چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی پابه‌ندبونی خۆی به كاركردن به‌گوێره‌ی بنه‌مای جیاكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان و ڕێزگرتن له بڕیاره‌كان ده‌ربڕی
چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی پابه‌ندبونی خۆی به كاركردن به‌گوێره‌ی بنه‌مای جیاكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان و ڕێزگرتن له بڕیاره‌كان ده‌ربڕی، جه‌ختی له‌سه‌ر پابه‌ندبونی عێراق كرده‌وه به هه‌مو لێكتێگه‌یشتن و بڕیارنامه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان كه په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ وڵاتانی جیهان و ناوچه‌كه و له ئاسته جیاجیاكاندا ڕێكده‌خه‌ن.
دوایین ئاماده‌كارییه‌كانی هێزه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی بۆ به‌شداریكردن له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا خرایه‌ڕو
به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه، له كۆبونه‌وه‌كه‌دا دوایین ئاماده‌كارییه‌كانی هێزه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی بۆ به‌شداریكردن له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا خرایه‌ڕو، داوا له هاوڵاتیان كرا به‌شداریكردنی فراوانیان هه‌بێت له هه‌ڵبژاردنه‌كان بۆ ته‌واوكردنی پڕۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كان له پارێزگاكانیان.