خەندان-
نرخی نه‌وت ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له‌بازاڕه‌كانی جیهان دابه‌زینی به‌خۆیه‌وه بینی له كاتێكدا نیگه‌رانی ئه‌وه هه‌یه بانكه ناوه‌ندییه گه‌وره‌كان ڕێژه‌ی سودیان بۆ ماوه‌یه‌كی زیاتر به‌رز ڕابگرن و ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر خواستی سوته‌مه‌نی هه‌بێت، له‌هه‌مانكاتیشدا پێشبینیده‌كرێت دابینكردنی سوته‌مه‌نی كه‌متر ببێته‌وه.
به‌گوێره‌ی بۆرسه‌ی جیهانی وزه، نرخی نه‌وتی خاوی برێنت 38 سه‌نت دابه‌زی و گه‌یشته 92.91 دۆلار، هاوكات نرخی نه‌وتی خاوی ڕۆژئاوای ته‌كساسی ئه‌مریكیش 34 سه‌نت دابه‌زی و گه‌یشته 89.34 دۆلار.
یه‌ده‌گی فیدڕاڵی ئه‌مریكا و بانكی ناوه‌ندی ئه‌وروپا، له چه‌ند ڕۆژی ڕابردودا پابه‌ندبونی خۆیان بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی هه‌ڵاوسان دوپاتكرده‌وه
داڕێژه‌رانی باڵای سیاسه‌تی ئابوری جیهان، یه‌ده‌گی فیدڕاڵی ئه‌مریكا و بانكی ناوه‌ندی ئه‌وروپا، له چه‌ند ڕۆژی ڕابردودا پابه‌ندبونی خۆیان بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی هه‌ڵاوسان دوپاتكرده‌وه، ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه بۆئه‌وه‌ی كه ڕه‌نگه سیاسه‌تی توندتر بمێنێته‌وه زیاتر له‌وه‌ی پێشبینیده‌كرا، ڕێژه‌ی سودی به‌رز گه‌شه‌ی ئابوری خاو ده‌كاته‌وه، ئه‌مه‌ش خواست له‌سه‌ر نه‌وت سنوردار ده‌كات .
سنورداركردنی حكومه‌تی ئه‌مریكا زیان به قه‌رزی وڵاته‌كه ده‌گه‌یه‌نێت
ده‌زگای هه‌ڵسه‌نگاندنی قه‌رزه‌كانی مودیز دوێنێ دوشه‌ممه ڕایگه‌یاند، سنورداركردنی حكومه‌تی ئه‌مریكا زیان به قه‌رزی وڵاته‌كه ده‌گه‌یه‌نێت، هۆشدارییه‌كه دوای مانگێك دێت له دابه‌زینی نرخی ڕیزبه‌ندی ئه‌مریكا بۆ یه‌ك پله به هۆی قه‌یرانی سه‌قفی قه‌رزه‌كانی فیتچه‌وه.
دابینكردنی به‌نزین به توندی ماوه‌ته‌وه و ڕوسیا و سعودیه كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانیان تا كۆتایی ئه‌مساڵ درێژكردوه‌ته‌وه، مۆسكۆ دوێنێ دوشه‌ممه قه‌ده‌غه‌كردنی كاتی بۆ هه‌نارده‌كردنی به‌نزین و گازۆیل كه‌مكرده‌وه، كه به جیا بۆ سه‌قامگیركردنی بازاڕی ناوخۆ ده‌رچوبو.
له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی پشوی هه‌فته‌ی زێڕین له چین له یه‌كشه‌ممه‌وه، ڕه‌نگه نرخی نه‌وت به‌رزبونه‌وه به‌ده‌ستبهێنێت به‌هۆی به‌رزبونه‌وه‌ی گه‌شتوگوزار و خواست له‌سه‌ر به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كان له‌لایه‌ن دوه‌م گه‌وره‌ترین به‌كارهێنه‌ری نه‌وت له جیهاندا.
له ناوه‌ڕاستی ئه‌مساڵه‌وه نرخی نه‌وت به ڕێژه‌ی نزیكه‌ی 30% به‌رزبوه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش زیاتر به‌هۆی كه‌میی دابینكردنی نه‌وته‌وه بوه، كه به‌پێی ئاماره‌كانی كۆمپانیای جی پی مۆرگان له نیوه‌ی دوه‌می ئه‌مساڵدا 0.5 خاڵی له‌سه‌دی گه‌شه‌ی به‌رهه‌می ناوخۆیی جیهانی سڕیوه‌ته‌وه.