خەندان-
له‌ئه‌نجامی كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگرێك له كه‌مپێكی په‌نابه‌ران له سنوری پارێزگای دهۆك، منداڵێك گیانی له‌ده‌ستدا و تیمه‌كانی به‌رگری شارستانیش توانیان له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا ئاگره‌كه كۆنتڕۆڵ بكه‌ن.
ڕائید ئیبراهیم فه‌ریق، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رگری شارستانی له قه‌زای ئاكرێ رایگه‌یاند، شه‌وی رابردو ئاگرێك له كه‌مپی به‌رده‌ڕه‌ش كه‌وته‌وه، به‌وهۆیه‌وه خێمه‌یه‌ك سوتا و له‌ئه‌نجامیشدا منداڵێكی ته‌مه‌ن چوار ساڵان گیانی له‌ده‌ستدا.
له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا توانراوه ئاگره‌كه كۆنتڕۆڵ بكرێت
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا توانراوه ئاگره‌كه كۆنتڕۆڵ بكرێت، لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچونی تیمه‌كانی به‌رگری شارستانیش بۆ زانینی هۆكاری سه‌ره‌كی ئاگره‌كه ده‌ستیپێكردوه.