خەندان-
له ویلایه‌تی جالیسكۆ له ڕۆژئاوای مه‌كسیك به‌هۆی بارانبارینی به‌خوڕ و دروستبونی لافاو، حه‌وت كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و نۆ كه‌سی دیكه‌ش بێسه‌روشوێن بون.
ئاژانسی فرانس پرێس له زاری خوان ئیگناسیۆ ئارۆیۆ ڤێراستیگوی به‌ڕێوه‌به‌ری پاراستنی مه‌ده‌نی جالیسكۆوه بڵاویكرده‌وه، بارانێكی به‌خوڕ له نێوان كاتژمێر 5:00ی به‌یانی و كاتژمێر 7:00ی حه‌وت كاتژمێری به‌یانی باریوه، به‌وهۆیه‌وه لافاو له چه‌ندین ناوچه دروستبوه.
نۆ كه‌س بێسه‌روشوێنن و حه‌وت كه‌سی دیكه‌ش گیانیان له‌ده‌ستداوه
وتیشی، "تاوه‌كو ئێستا به‌پێی ئاماره سه‌ره‌تاییه‌كان نۆ كه‌س بێسه‌روشوێنن و حه‌وت كه‌سی دیكه‌ش گیانیان له‌ده‌ستداوه، نزیكه‌ی 100 كارمه‌ندی فریاگوزاریش به‌دوای كه‌سه ونبوه‌كاندا ده‌گه‌ڕێن
بارانبارینه‌كه بوه هۆی ئه‌وه‌ی ڕوباری ئێل كانگریجۆ به‌رزببێته‌وه
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، بارانبارینه‌كه بوه هۆی ئه‌وه‌ی ڕوباری ئێل كانگریجۆ به‌رزببێته‌وه، له‌ئه‌نجامیشدا ماڵه‌كانی شارۆچكه‌ی ئۆتلان ژێرئاوكه‌وتون كه نزیكه‌ی 60 هه‌زار كه‌س له‌و شارۆچكه‌یدا ده‌ژین.
ئه‌وه‌شی رونكرده‌وه، بڕێكی زۆر باران به‌سه‌ر زنجیره چیای سان خوان كاكومادا باریوه و به‌هۆیه‌وه له‌ناكاو ڕوباره‌كه به‌رزبۆته‌ووه و لافاو دروستبوه.