خهندان-
سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رایگهیاند، هۆکاری بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی پارێزگاکانی هەرێم پەرتەوازەیی لایەنە سیاسیەکانی هەرێمە، بڕیارەکەش کاریگەری خراپ لەسەر هەرێمی کوردستان بەجێدەهێڵێت و نە دەبو دادگای فیدڕاڵی، هەرێمی کوردستانی بێچاودێری بهێشتایەتەوە و لە دوای هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی کوردستان بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی پارێزگاکانیش بدات.
ئازاد محەمەد ئەمین، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی سەبارەت بە بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی پارێزگاکان، بە دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاند، "عێراق دەوڵەتێکی فرە حزبی و فرە نەتەوەو فرە مەزهەب و زمانە، ئەمانە بە ئاسانی یەکناگرنەوە، تا بڵێین دەوڵەتێكی یەک دەنگ و یەک رەنگە، ئەوە مەحاڵە، لە بەرامبەردا لە هەرێمی کوردستان لایەنە سیاسیەکان و حزبەکان ئەوەندە لەیەک دورن، یەک ڕیزیان تێدا بەدی ناکرێت، ئەمانە لێرەدا کاریگەری کردوهتە سەر ئەوەی عێراق بە ئاسانی ئەو بڕیارانەی کە دەیەوێت بەشێکیان بە ڕێگەی یاسایی و بەشێکیان بەڕێگەی سیاسی دژی هەرێم بیاندات، هەرێم ئەگەر یەکگرتوبێت و لایەنە سیاسیەکان یەک دەنگ و یەک ڕەنگ بن پێم وایە، قانونیش زەفەرمان پێنابات".
دەبو دادگای فیدڕاڵی عێراق حسابی ئەوەی بکردایە کە پەرلەمانی کوردستان کە دەزگایەکی قانونییە
ئاماژهی بهوهشكردوه، دەبو دادگای فیدڕاڵی عێراق حسابی ئەوەی بکردایە کە پەرلەمانی کوردستان کە دەزگایەکی قانونی چاودێری بوە هەڵی وەشاندەوە، نە دەبو ئەنجومەنیش هەڵبوەشینێتەوە و هەرێمی کوردستان بێ چاودێری بهێشتایەتەوە، کاریگەری زۆر خراپی هەیە لەسەر شێوازی حوکمڕانی لە هەرێمی کوردستان.
24ی ئهیلولی 2023، دادگای فیدڕاڵێ عێراق بڕیاریدا، بە نادەستوریبونی ئەنجومەنی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان، بڕیارەکەش دوای داوایەکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ دێت بە ژمارە 124ی ئیتیحادی 2023 لە دادگای فیدڕاڵی کە لەسەر ئەنجومەنی پارێزگاکان تۆماری کردبو، داوای کردبو کە دادگای فیدڕاڵی درێژکردنەوەی تەمەنی ئەنجومەنی پاریزگاکانی هەرێم بە نا دەستوری لە قەڵەم بدات.
30ی (ئایار/5)ی ئهمساڵیش دادگای فیدڕاڵی لە سەر داوای د. یوسف محەمەد، سەرۆکی پێشوی پەرلەمانی هەرێمی کودستان بڕیاری نادەستوریبونی درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی هەرێمی داو پەرلەمانی هەڵوەشاندەوە.
ئێستا هەرێمی کورستان لە بۆشاییەکی دەستوریدایە
چاودێرانیش پێیان وایە ئێستا هەرێمی کورستان لە بۆشاییەکی دەستوریدایە، هەرچی سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانیشە، دەڵێت، "هیچ دامەزراوەیەکی تر ناتوانێت جێگەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بگرێتەوە، ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە پێی یاسای ژمارە سێی ساڵی 2009 یاسای پارێزگاکانی هەرێم کاری کردووە، ئەمە یاساییە وە جگە لە ئەنجومەن هیچ لایەنێکی تر ناتوانێت ماددەو بڕگەکانی ئەم یاسایە پەیڕەو بکات".
چاوەڕێ دەکەین کە بزانین ڕێنمایی و وردەکاری بڕیارەکە چییە
ئهوهشی خستهڕو، "بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی قابیلی تەعن نییە، چاوەڕێ دەکەین کە بزانین ڕێنمایی و وردەکاری بڕیارەکە چییە، دوایش سەرۆکایەتی هەرێم و ئەنجومەنی وەزیران لەدوای ڕای خۆیان ئەبێ بینێرنەوە بۆ ئەنجومەنەکان چی بڕیارێک بێت جێبەجێی دەکەین".