خهندان-
سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا رایگهیاند، بەدیهێنانی دەستورێکی نوێ ئەرکی تورکیایە، ئامانجیان ئەوەیە بەبێ هیچ پێشینەبڕیارێک، بە بەهێزییەوە دەست بە کارەکان بکەن، دەشڵێت، "ئێستا کاتی ڕزگاربونە لەم دەستورە، کە بەر بۆ نەریتی کودەتا دەکاتەوە".
نوعمان کورتوڵموش، سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا رۆژی دوشهممه لهمیانی کۆبونەوەی لەگەڵ رۆژنامەوانان رایگەیاند، "بەدیهێنانی دەستورێکی نوێ ئەرکی تورکیایە، ئامانجمان ئەوەیە بەبێ هیچ پێشینەبڕیارێک، بە بەهێزییەوە دەست بە کارەکان بکەین و ئەنجام بەدەستبهێنین".
سوید دەبێت چاوەڕێی ڕەزامەندی تورکیا بێت بۆ ئەندامیەتی لە ناتۆ
سهرۆكی پهرلهمانی توركیا رو له وڵاتی سوید وتی، "ئێوە هەم دەبێت چاوەڕێی ڕەزامەندی تورکیا بن بۆ ئەندامیەتی لە ناتۆ و هەمیش پێویستە زەمینەی تیرۆر لە وڵاتەکەتان نەهێڵن، هیوادارم سوید ئەم بابەتانە لەبەرچاو بگرێت".
ئێستا کاتی ڕزگاربونە لەم دەستورە، کە بەر بۆ نەریتی کودەتا دەکاتەوە
ئهوهشی خستهڕو، "ئێستا کاتی ڕزگاربونە لەم دەستورە، کە بەر بۆ نەریتی کودەتا دەکاتەوە، پێموایە 28مین خولی پەرلەمان خاوەنی هێز و ئیرادەی سیاسییە بۆ بەئەنجام گەیاندنی".