خه‌ندان-
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له به‌یروت رایگه‌یاند، هێزه ئه‌منییه‌كان چه‌كدارێكیان ده‌ستگیركردوه كه هه‌فته‌ی رابردو ته‌قه‌ی له باڵه‌خانه‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا كردوه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له به‌یروت به رۆژنامه‌ی شه‌رق ئه‌لئه‌وسه‌ت-ی راگه‌یاندوه، تەقەکارەکە پیاوێکی لوبنانییە و تەمەنی لە سیه‌كاندایه، لە ئێستادا دەستگیرکراوە و لەژێر لێکۆڵینەوەدایە.
چەکدارەکە پێشتریش لە ساڵی ڕابردودا تەقەی لە ناوەندی ئاسایشی گشتی کردوە
لە زانیارییەکاندا ئاماژە بەوەکراوە، چەکدارەکە خەڵکی ناوچەی بورج ئەلبەراجنە لە باشوری گەڕەکی بەیروت، لەدایکبوی ساڵی 1997ه‌و پێشتریش لە ساڵی ڕابردودا تەقەی لە ناوەندی ئاسایشی گشتی کردوە و لەژێر لێپێچینەوەدا بوە.
ده‌ست به‌سه‌ر ئه‌و چه‌كه‌دا گیراوه كه چه‌كداره‌كه به‌كاریهێناوه
سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كه ده‌ڵێت، ده‌ست به‌سه‌ر ئه‌و چه‌كه‌دا گیراوه كه چه‌كداره‌كه به‌كاریهێناوه و هه‌روه‌ها ده‌ست به‌سه‌ر ماتۆڕسیكیلێكدا گیراوه كه له‌كاتی كاره‌كه‌دا به‌كاریهێناوه.