هەواڵی ئەمڕۆ

دەسەڵاتی دادوەری بریتانیا پەرستارێک دادگایی دەکاتەوە

11:11 - 25/09/2023

4353جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

دەسەڵاتی دادوەری بریتانیا ڕایگەیاند، دوبارە دادگاییکردنی پەرستار لوسی لێتبی ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌، کە لە مانگی (ئاب/8)دا بە تۆمەتی هەوڵدان بۆ کوشتنی منداڵێکی دیکەی کچ سزای زیندانی هەتاهەتایی بەسەردا سەپێندرابو، پێشتریش تۆمه‌تی کوشتنی 7 منداڵی تازە لەدایکبوی به‌سه‌ردا ساغبوه‌وه‌.

دادگای مانچستەر لە باکوری ئینگلتەرا لە ناوەڕاستی مانگی (ئاب/8)دا ئەو پەرستارە تەمەن 33 ساڵەی بە تاوانی کوشتنی حەوت منداڵی تازە لەدایکبو و هەوڵدان بۆ کوشتنی شه‌ش کەسی دیکە لەو نەخۆشخانەیەی کە لە ماوەی ساڵانی 2015 و 2016دا کاردەکات، سزادا، ئەوەش وایکردوە وه‌ك خراپترین "بکوژی منداڵ" بناسێنرێت لە مێژوی مۆدێرنی بریتانیادا.

لوسی لێتبی کە بە درێژایی دادگاییکردنی 10 مانگە باسی لە بێتاوانی خۆیکردوە
لوسی لێتبی کە بە درێژایی دادگاییکردنی 10 مانگە باسی لە بێتاوانی خۆیکردوە، سزای زیندانی هەتاهەتایی بەسەردا سەپێندراوه‌، بەبێ ئەوەی ئەگەری کەمکردنەوەی سزاکەی هەبێت، ئەوەش بڕیارێکی دەگمەنە لەلایەن دەسەڵاتی دادوەری بریتانیاوە دەرچوە.
منداڵه‌كان لە یەکەی تازەلەدایکبوان  لە نێوان مانگی حوزەیرانی 2015 تا 2016 گیانیان لەدەستداوە
منداڵه‌كان لە یەکەی تازەلەدایکبوانی نەخۆشخانەی کوانتێسی چێستەر لە باکوری ڕۆژئاوای ئینگلتەرا، لە نێوان مانگی حوزەیرانی 2015 تا (حوزەیران/6)ی 2016 گیانیان لەدەستداوە.

ئه‌مڕۆ دووشەممە داواکاری گشتی بریتانیا دادگاییکردنی نوێی ئه‌و په‌رستاره‌ی لە پاشخانی یەکێک لە هەوڵەکانی کوشتنی منداڵێک لە مانگی شوباتی 2016 راگەیاند، بڕیارە ئەم دادگاییە لە 10ی (حوزەیران/6)ی 2024 دەستپێبکات و دو بۆ سێ هەفتەدا بەردەوام دەبێت.

نیشانەکردن

بریتانیا