خهندان-
فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا دەستگیرکردنی سەرکردەیەکی رێکخراوی داعشی لە باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا راگەیاند، کە پەیوەندی بە سەرتاسەری ڕێکخراوەکە لە ناوچەکەدا هەیە.
فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا له بهیاننامهیهكدا باسی لهوهكردوه، هێزەکانیان دوای ئەنجامدانی هەڵمەتێک لە باکوری سوریا ڕۆژی شەممە (23ی ئهیلولی 2023) سەرکردەیەکی داعشیان دەستگیرکردوە.
ئەبو هەلیل الفدعاني کە ئەفسەری ئۆپەراسیۆن و ئاسانکارییە بۆ داعش لە سوریا، دەستگیرکراوە
ئاژانسی رۆیتەرز لە زاری فهرماندهیهكی سهربازییهوه
رایگەیاندوە، "ئەبو هەلیل الفدعاني کە ئەفسەری ئۆپەراسیۆن و ئاسانکارییە بۆ داعش لە سوریا، لەکاتی هەڵمەتەکەدا دەستگیرکراوە، خەمڵاندنەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە پەیوەندی بە سەرتاسەری تۆڕی ڕێکخراوەکە لە ناوچەکەدا هەیە".
دەستگیرکردنی ئەو بەرپرسە توانای ئێمە بۆ دۆزینەوەی شوێنی تیرۆریستان زیاددەکات
ترۆی گارلۆک، وتەبێژی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندوە، "دەستگیرکردنی بەرپرسانی داعش وەک ئەبو هەلیل الفدعاني، توانای ئێمە بۆ دۆزینەوەی شوێنی تیرۆریستان و بە ئامانجکردنیان و دورخستنەوەیان لە بەرەکانی شەڕ زیاددەکات".
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، لە کاتی ئۆپەراسیۆنەکەدا هیچ هاوڵاتییەکی مەدەنی نەکوژراوە و بریندار نەبوە.