خهندان-
رەمهزان قادیرۆڤ، سەرۆک کۆماری چیچان لهبارهی گرتەیەکی ڤیدیۆیی دهدوێت كه کوڕەکەی له "سوتێنەرێکی قورئان" دەدات و دهڵێت، "شانازی پێوه دهكهم".
لە گرتە ڤیدیۆییەکەدا دەردەکەوێت گەنجێک بە جلی خاکییەوە بۆكسێك و شهق له پیاوێکی تر دەدات، کە لەسەر کورسییەک دانیشتوه، دواتر فڕێی دەداتە سەر زەوی و شەق لە سەری دەدات.ش
"شانازی" بە کارەکانی کوڕە هەرزەکارەکەیەوە دەکات
رەمهزان قادیرۆڤ، سەرۆک کۆماری چیچان له لێدوانێكدا
رایگهیاند، "شانازی" بە کارەکانی کوڕە هەرزەکارەکەیەوە دەکات، "بەبێ زیادەڕەوی، بەڵێ شانازی بە کارەکانی ئادەمەوە دەکەم، ئەو نوێنەرایەتی شەرەف و کەرامەت و بەرگری لە ئایینەکەی دەکرد، ئەویش کرد شتێکی دروستە".
قادیرۆڤ بانگهشه بۆ سێ كوڕهكانی دهكات، کە ساڵی رابردو وتی، لە شەڕی ئۆکرانیادا رەوانەی ئۆكرانیای کردون بۆ ئهوهی شانبەشانی روسیا شەڕکردن، بهڵام رون نییە کە رادەی بەشداری ڕاستەقینەی ئەوان لە هیچ چالاکییەکی شەڕکەردا چەندە.
كوڕه گەورەکەی لە مانگی ئازاردا لەگەڵ ڤلادیمیر پوتن وێنەی گیراوە
كوڕهكهی قادیرۆڤ گەورەترینیان ناوی "ئەحمەده"، لە مانگی ئازاردا لەگەڵ ڤلادیمیر پوتن، سەرۆکی روسیا لە کرێملن وێنەی گیراوە، ئەوەش دەنگۆی ئەوەی لێکەوتەوە کە وەک جێنشینی سەرۆکی چیچان ئامادە دەکرێت.
لەم ماوەیەی دواییدا باری تەندروستی قادیرۆڤ بوەتە جێی قسە و باس
لەم ماوەیەی دواییدا باری تەندروستی قادیرۆڤ بوەتە جێی قسە و باس، چونکە دەنگۆی مردنی کادیرۆڤ یان چونە ناو کۆما بڵاوبوەتەوە.
بەڵام هەفتەی ڕابردو لە ئەپڵیکەیشنی تێلیگرامدا نوسیبوی، کە تهندروستی "باشە" و گەشتێکی بۆ نەخۆشخانەیەکی مۆسکۆ کردوە بۆ ئەوەی سەردانی مامه نەخۆشەکەی بکات.