خه‌ندان-
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود رایگه‌یاند، دۆخی ئێستای كوردستان ناخۆشه و میلله‌ته گیرۆده‌ی زۆر كێشه بوه ره‌نگه به‌شێكی بۆ خۆمان و به‌ڕێوه‌بردنی خۆمان بگه‌ڕێته‌وه، به‌ڵام به‌شه زۆره‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ناكۆكی هێزه سیاسییه‌كان له كوردستاندا، له‌كاتێكدا بۆ یه‌كتر ته‌نازول ناكه‌ن به‌ڵام بربچوكی خه‌ڵكی ترن، ده‌شڵێت، "هه‌ندێك لایه‌ن ریكلامیانی ده‌كرد بۆ دوژمنان كورد، ئێستا تێگه‌یشتن كه ئه‌وه‌ی بۆنی ده‌هات بۆنی كه‌باب نه‌بو، به‌ڵكو كه‌ریان داخ ده‌كرد، عێراق كورد به عێراق نازانێت".
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود ئه‌مشه‌و له په‌یامێكی ڤیدیۆیدا له شه‌شه‌مین ساڵیادی ریفراندۆمدا رایگه‌یاند، "پێمانوایه ئه‌مڕۆژه گرنگه، ره‌نگه كورد باجی زۆری دابێت له پێناوی ئازادیی و حوكمی زاتی راسته‌قینه‌دا و باجی زۆریداوه بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر خاكی خۆی بژی، راسته باجه‌كه قورسه به‌ڵام باجی سه‌ركه‌وتن و ئیراده و سه‌ربه‌خۆیی بوه، بۆیه رۆژی 25ی 9 رۆژێكی پرشنگداره له مێژوی كۆن و نوێی میلله‌ته‌كه‌مان".
نابێت ساڵانه یادی ریفراندۆم بكرێته‌وه به‌ڵكو ده‌بێت كورد هه‌مو سه‌عات و كاتێك یادی ریفراندۆم بكاته‌وه
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، نابێت ساڵانه یادی ریفراندۆم بكرێته‌وه به‌ڵكو ده‌بێت كورد هه‌مو سه‌عات و كاتێك یادی ریفراندۆم بكاته‌وه و هه‌مو مرۆڤێك به ئازادی له دایكده‌بێت و به ئازادیش ده‌مرێت، "كاتێك كه كورد داوای ئازادی كرد ئه‌وانه‌ی كه باسی مافی مرۆڤ و مافی نه‌ته‌وه و مافی میلله‌تانیان ده‌كرد له ئاستی كورد كه‌ڕ، لاڵ و كوێر بون له‌به‌رئه‌و كۆمه‌كه‌ی له وڵاتان وه‌ریان ده‌گرت گه‌له كۆمه‌كیان له میلله‌ته‌كه‌مان كرد".
دۆخی ئێستای كوردستان ناخۆشه و میلله‌ته‌كه‌مان گیرۆده‌ی زۆر كێشه بوه
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود ده‌ڵێت، "دۆخی ئێستای كوردستان ناخۆشه و میلله‌ته‌كه‌مان گیرۆده‌ی زۆر كێشه بوه ره‌نگه به‌شێكی بۆ خۆمان و به‌ڕێوه‌بردنی خۆمان بگه‌ڕێته‌وه، به‌ڵام به‌شه زۆره‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ناكۆكی هێزه سیاسییه‌كان له كوردستاندا، ناكۆكییه‌كان كاریگه‌ری هه‌بوه، له‌كاتێكدا بۆ یه‌كتر ته‌نازول ناكه‌ن به‌ڵام برابچوكی خه‌ڵكی ترن".
ئێستا تێگه‌یشتن كه ئه‌وه‌ی بۆنی ده‌هات بۆنی كه‌باب نه‌بو، به‌ڵكو كه‌ریان داخ ده‌كرد
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، "میلله‌تی كورد به قۆناغی زه‌لیلی و داماویدا تێده‌په‌ڕێت، بۆیه پێموایه ئه‌مڕۆ له‌كاتێكدا كورد له‌دوای كۆمه‌ڵێك گۆڕانكاری رویدا له كوردستان و عێراق، گه‌ڕانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی كورد بۆ به‌غدا كه هه‌ندێك لایه‌نی كورد كردی و ته‌لسیمیان كرد یاخود هه‌ندێك لایه‌نی كورد ریكلامیانی ده‌كرد بۆ دوژمنان كورد، به‌ڵام ئێستا تێگه‌یشتن كه ئه‌وه‌ی بۆنی ده‌هات بۆنی كه‌باب نه‌بو، به‌ڵكو كه‌ریان داخ ده‌كرد، عێراق كورد به عێراق نازانێت".