خهندان-
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى رایگهیاند، پڕۆسەى وردبینیکردن لە دۆسیەى سێ یەکەمەکان و هەڵگرانى بڕوانامە باڵاکانى زانکۆکانى هەرێم کە دانیشتوى ناوچەکانى دەرەوەى هەرێمن دەستیپێکردوه و دهڵێت، پێویسته سەرجەم سێ یەکەمەکان و هەڵگرانى بروانامە باڵاکان سەردانى ئەم بەستەرە (confirm.iraqi-fpsc.gov.iq) بکەن، بەمەبەستى وردبینى کردن وهەڵەچنینى داتاکانیان.
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى حکومەتى هەرێمى کوردستان له راگهیهندراوێكدا باسی لهوهكردوه، ئەمڕۆ دوشەممە كۆبونهوهی تایبهت به دۆسیەى دامەزراندنى سێ یەکەمەکان و بڕوانامە باڵاکان لە وەزارەت بەڕێوەچو، لە دەستپێکى کۆبونەوەکەدا بەڕێوەبەرى گشتى کارگێڕى و دارایى تیشکى خستە سەر هەوڵە بەردەوامەکانى وەزارەتى خوێندنى باڵاى هەرێم لەگەڵ حکومەتى عێراقى بەمەبەستى بەرەو پێشبردنى کارو کردارەکان بۆ دامەزراندنى سێ یەکەمەکان و هەڵگرانى بڕوانامە باڵاکانى زانکۆکانى هەرێم کە دانیشتوى ناوچەکانى دەرەوەى هەرێمى کوردستانن.
ئاماژهی بهوهشكردوه، دواتر کۆبونەوەى تەکنیکى تیمى وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى حکومەتى هەرێمى کوردستان و ئەنجومەنى راژەى گشتى عێراق بەمەبەستى وردبینیکردن لە دۆسیەى سێ یەکەمەکان و هەڵگرانى بڕوانامەى باڵاکان، کە دەرچوى زانکۆکانى هەرێمن و دانیشتوانى دەرەوەى هەرێمى کوردستانن بۆ دامەزراندنیان بەڕێوەچو.
لە کۆبونەوەکەدا سەرجەم کێشەو گرفتەکانى بەردەم پڕۆسەکە تاوتوێکران
له راگهیهندراوهكهدا هاتوه، لە کۆبونەوەکەدا سەرجەم کێشەو گرفتەکانى بەردەم پڕۆسەکە تاوتوێکران و ڕێگەچارەى چارەسەرکردنیان بۆ دیاریکرا، بۆ ئەوەش وابڕیارە لەماوەى یەک هەفتە وردبینیکردن لە کۆى پرۆسەکە کۆتاى پێبهێنرێت.
هەر دەرچویەک ئەگەر هاتو لە داتاکان کێشەى هەبێت و نەتوانێت چارەسەرى بکات دەتوانێت وێنەیەک لە داتاکەى خۆى بنێرێت
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى هەرێم ئاگادارى سەرجەم سێ یەکەمەکان و هەڵگرانى بروانامە باڵاکان دەکات، کە یاساکانى ژمارە (59) و (67) دەیانگریتەوە بۆ دامەزراندن لەسەر میلاکى حکومەتى عێراق، پێویستە سەردانى ئەم بەستەرە (confirm.iraqi-fpsc.gov.iq) بکەن، بەمەبەستى وردبینى کردن وهەڵەچنینى داتاکانیان، هەروەها جەختکردنەوە لەسەر راستى و دروستى ئەو داتایانەى لە فۆڕمەکانیان داتا کراوە، هەر دەرچویەک ئەگەر هاتو لە داتاکان کێشەى هەبێت و نەتوانێت چارەسەرى بکات دەتوانێت لە ڕێگەى ئێمەیڵى وەزارەت (gdaf.office@mhe-krg.org) وێنەیەک لە داتاکەى خۆى بنێرێت و هەڵەکان دەستنیشان بکات بەمەبەستى راستکردنەوەى.
وەزارەتى خوێندنى باڵا ئاگادارى دەرچوان دەکاتەوە هەر دەرچویەک دواى ئەوەى سەرجەم داتاکانى راست و دروست بو، پێویستە داتاکان لە فۆڕمى ئەلیکترۆنى داتا بکات و پەسەندى بکات و بینێرێت، بۆ ئەوەى بێ بەش نەبێت لە دامەزراندن، هەروەها بەستەرەکە تاکو سبەى سێشەممە سەعات 12:00ى شەو کاراییە بۆ دەرچوان.