خه‌ندان-
سه‌رچاوه‌یه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانی رایگه‌یاند، ئه‌ندامانی خێزانێك به‌هۆی خواردنی قارچكه‌وه شه‌هراویی بون و منداڵێك گیانی له‌ده‌ستداوه.
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی خه‌ندان، له گوندێكی شارباژێری پارێزگای سلێمانی ئه‌ندامانی خێزانێك به‌هۆی خواردنی"قارچ"كه‌وه ژه‌خراوییبون و منداڵێك به‌وهۆیه‌وه گیانی له‌ده‌ستداوه.
ئه‌و منداڵه‌ی كه گیانی له‌ده‌ستداوه ته‌مه‌نی لە ساڵێک زیاترە
سه‌رچاوه‌یه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانی ئه‌مشه‌و هه‌واڵه‌كه‌ی بۆ خه‌ندان پشتڕاستكرده‌وه و رایگه‌یاند، "ئه‌و منداڵه‌ی كه گیانی له‌ده‌ستداوه ته‌مه‌نی له نێوان ساڵێك و دو مانگ بۆ ساڵێك و پێنج مانگدایه".
ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ژه‌هراوییبون خه‌ڵكی شه‌نگالن و له باخێكدا كاریان كردوه
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان، ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ژه‌هراوییبون خه‌ڵكی شه‌نگالن و له باخێكدا كاریان كردوه و له‌ئێستاشدا ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی خێزانه‌كه به‌هۆی ژه‌هراوییبونه‌وه چاره‌سه‌ری پێویست وه‌رده‌گرن.