خهندان-
روداوەکانی بەغدا دەریخست کە هەردو وڵاتی روسیا و چین بە شێوەیەکی سەرنجڕاکێش کارلێکیان لەگەڵ بەرپرسانی عێراقدا کردوە، دوای ئهوهی سودانی له واشنتن گهڕایهوه و نهیتوانی جۆو بایدن، سهرۆكی ئهمریكا ببینێت و پاشان وادهی سهردانی بۆ مۆسكۆ و كۆبونهوه لهگهڵ ڤلادیمیر پوتن، سهرۆكی روسیا راگهیهندرا.
لەکاتێکدا شاندی عێراقی هەفتەی رابردو لە نیویۆرک بانگهێشتنامەیەکیان لەلایەن ئەنتۆنی بلینکن، وەزیرەوە پێدەگەیشت، سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی روسیا لەگەڵ هاوتا عێراقیەکەی فوئاد حوسێن کۆدەبوەوە بۆ ئەوەی ئاگاداری بکاتەوە کە مۆسکۆ "ئامادەیە لەماوەی چەند هەفتەیەکدا پێشوازی لە سودانی بکات".
مێژوی بانگهێشتی روسیا بۆ سودانی دەگەڕێتەوە بۆ مانگی 7ی ئەمساڵ دەگەڕێتەوە
دەرکەوت مێژوی بانگهێشتی روسیا بۆ سودانی دەگەڕێتەوە بۆ مانگی (تەمموز/7)ی رابردو، ئهوهش بەپێی راگەیەندراوێکی ئێلبروس کورتەشێڤ، باڵیۆزی روسیا لە بەغدا، ئەوەش هاوکاته لەگەڵ فشارەکانی ئێران بۆ سەر بەرپرسانی عێراق سەبارەت بە "پرسگەلێک کە سودانی دەبێت لەگەڵ سەرۆک جۆ بایدن گفتوگۆی لهبارهوه بکەن".
سەردانێکی لەو شێوەیە دەبێتە دەرفەتێک بۆ تاوتوێکردنی ئەو پرسانەی کە جێگەی نیگەرانی سەرکردایەتی هەردو وڵاتن
لاڤرۆڤ لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا لەگەڵ وەزیری دهرهوهی عێراق رایگەیاند، "سەردانێکی لەو شێوەیە دەبێتە دەرفەتێک بۆ تاوتوێکردنی ئەو پرسانەی کە جێگەی نیگەرانی سەرکردایەتی هەردو وڵاتن، لەوانە ئهو پرسانهی کە سروشتی سیاسی و ئابورییان هەیە".
مۆسکۆ لەگەڵ تاران رێککەوتوە بۆ ئەوەی ههرچی پێویست بێت بیکات بۆ فهرامۆشكردنی پڕۆژەکانی وەبەرهێنانی رۆژئاوا
سەرکردەیەک لە چوارچێوەی هەماهەنگی بە شهرق ئەلئەوسەت-ی راگەیاند، رۆڵی روسیا لە عێراق لە ماوەی چەند مانگی رابردودا چالاکتر بوه و مۆسکۆ "لەگەڵ تاران
رێککەوتوە بۆ ئەوەی ههرچی پێویست بێت بیکات بۆ فهرامۆشكردنی پڕۆژەکانی وەبەرهێنانی رۆژئاوا لە ناوچەکەدا، لەکاتێکدا مۆسکۆ مامەڵە لەگەڵ قەیرانی قەرزەکان دەکات".
پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و روسیا بەهێزە، سەرەڕای ئەو سزایانەی بەسەر مۆسکۆدا سەپێنراون
فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق لە مانگی یەکی رابردودا، بۆ میدیاکانی روسیا پشتڕاستی کردبوەوە، پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و روسیا بەهێزە، سەرەڕای ئەو سزایانەی بەسەر مۆسکۆدا سەپێنراون و گۆڕانکارییەکانی ژینگەی سیاسی کە لە ئەنجامی ململانێکانی ئۆکرانیا هاتونەتە ئاراوە.
لە عێراقدا نزیکەی 50 کۆمپانیای روسی کار لەسەر پەرەپێدانی کێڵگە نەوتییەکان و کارەکانی گەڕان و کونکردن لە ناوچەکانی ناو عێراق دەکەن.
لە کۆتاییدا روسیا لەم دواییانەدا بەرهەمهێنانی نەوتی لە کێڵگەی قورنە 2ی رۆژئاوا، لە باشوری وڵات زیادکرد، هاوکات وەزارەتی نەوت ئاماژەی بەوەداوه کە توانای بەرهەمهێنانی ئەم کێڵگەیە و کێڵگەی رومایلە لە ساڵی 2027دا بۆ 7 ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا زیاد دەکات.
دیپلۆماسیەتی عێراق لەسەر راوێژکاری سیاسی مامەڵەی کردوە کە واشنتن پێویستی بە پەیامی جیاوازی ناوچەیی هەیە
ئەو سەرکردەیە رونیشیکردەوە، دیپلۆماسیەتی عێراق لەسەر راوێژکاری سیاسی مامەڵەی کردوە کە واشنتن پێویستی بە پەیامی جیاوازی ناوچەیی هەیە بۆ ئەوەی هەست بەوە بکات شانۆی عێراق چۆڵ نییە، هەروەها فشارەکانی سەر واشنتنیش دەبێت لە مۆسکۆ و پەکینەوە تێپەڕێت.
تاران رۆڵی هەماهەنگی لە عێراقدا هەیە و ئەم هەماهەنگییە هەفتەی رابردو پەرەیسەند
بە وتەی ئەو سەرکردەیە، "تاران رۆڵی هەماهەنگی لە عێراقدا هەیە و ئەم هەماهەنگییە هەفتەی رابردو پەرەیسەند، لەژێر کاریگەری ئەو کەشوهەوایەی کە بانگهێشتی سودانیی بۆ کۆشکی سپی كرابو".
ئەگەری رێککەوتنێک لە نێوان چین و عێراق له ئارادایه
لەم چوارچێوەیەدا ماڵپەڕێکی تایبەتمەند بە گرێبەستی چەک لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕایگەیاندوە، "
ئەگەری رێککەوتنێک لە نێوان چین و عێراق له ئارادایه، بۆ دابینکردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی مۆدێرن بۆ بهغدا".
حکومەتی عێراق داوای فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سی ئێچ 5ی کردوە
بهگوێرهی ئهو ماڵپهڕیه، حکومەتی عێراق داوای فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سی ئێچ 5ی کردوە، دوای ئەوەی عێراقییەکان مەشقیان پێکردوە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی.
عێراق لە ساڵی 2014دا فڕۆکەی جۆری CH-4ی دروستکراوی چینی کڕیبو
عێراق لە ساڵی 2014دا فڕۆکەی جۆری CH-4ی دروستکراوی چینی کڕیبو، لە گرێبەستێکدا کە تا ساڵی 2015 بە فەرمی رانەگەیەندرا، وەشانی نوێی CH-5، بڕیارە سیستەمی ئەلیکترۆنی و ئاگادارکردنەوەی پێشکەوتوی لەگەڵ 16 موشەکدا هەڵبگرێت، لەگەڵ مەودای بەرزبونەوەی بۆ 6500 کیبلۆمهتر.
بەرپرسانی وەزارەتی بەرگری عێراق رەتیانکردەوە هیچ لێدوانێک لەسەر ئەم هەواڵە بدەن، بەڵام ئەو سەرکردەیەی چوارچێوەی هەماهەنگی ئەو رێککەوتنەی رەتنەکردەوە، وتی، "هەمەچەشنکردنی سەرچاوەکانی چەکی عێراقی کارێکی ئاسان نییە و کەسیش لە حکومەت توانای ئەوەی نیه کە لە ژێر کاریگەری ئەمریکادا بچێتە دهرهوه".