هەواڵی ئەمڕۆ

کەسایەتییەکی سۆشیاڵ میدیای عێراقی دەکوژرێت

03:37 - 25/09/2023

2857جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

کەسایەتییەکی دیاری سۆشیاڵ میدیای عێراقی لەلایەن ماتۆرسورایکەوە، لە ناوەڕاستی پارێزگای بەغدا بە سێ فیشەک کوژرا، لە ئێستاشدا هێزە ئەمنییەکان لێکۆڵینەوە لە روداوەکە دەکەن.

لە ناوەڕاستی پارێزگای بەغدا کوژراوە

سەرچاوەیەکی ئەمنی رایگەیاند، نور بی ئێم کەسایەتییەکی دیاری سۆشیاڵ میدیای عێراقی لە ناوچەی مەنسوڕ لە ناوەڕاستی پارێزگای بەغدا تەقەی لێکرا و کوژرا.

لەلایەن ماتۆرسوارێکەوە تەقەی لێکراوە

سەرچاوە ئەمنییەکە ئاماژەی بەوەشکرد، بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان نور بی ئێم لەلایەن ماتۆسوارێکەوە بە چەک تەقەی لێکراوە و شوێنەواری سێ گولـلە بە جەستەیەوە هەیە.

ناوی خۆی محەمەد نور سەمیرە و تەمەنی 23 ساڵە

نور بی ئێم لە بنەڕەتدا ناوی محەمەد نور سەمیرە و تەمەنی 23 ساڵە، هەروەها یەکێک بوە لە کەسایەتییە دیارەکانی سۆشیاڵ میدیای عێراقی.