خهندان-
دەزگای دژە تیرۆری عێراق رایگەیاند، لە ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتدا بە هەماهەنگی لەگەڵ بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی هەرێم، ئەبو بوخاری "فەرماندەی لیوای بیانی" سەر بە رێکخراوی چەکدارانی داعش لە کەرکوک دەستگیرکرا.
دژە تیرۆری عێراق و ئاسایشی هەرێم ئۆپەراسیۆنەکەیان ئەنجامداوە
دەزگای دژە تیرۆری عێراق لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، لە ئۆپەراسیۆنێکی هەواڵگری هاوبەش کە لەلایەن دەزگای دژە تیرۆرە و بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی هەرێم ئەنجامدرا، سەرکردەیەکی رێکخراوی چەکدارانی داعش دەستگیرکرا.
ئەو فەرماندەیەی داعش لە کەرکوک دەستگیرکراوە
ئاماژە بەوەشکراوە، ئۆپەراسیۆنەکە بە رێنمایی و سەرپەرشتی محەمەد شیاع سودانی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق ئەنجامدراوە، لەو ئۆپەراسیۆنەدا توانرا ئەبو بوخاری فەرماندەی لیوای بیانی رێکخراوی داعش لە کەرکوک دەستگیربکرێت.
ئەوەشخراوەتەڕو، دەزگای دژە تیرۆری عێراق بەردەوامن لە ئۆپەراسیۆنەکانیان بۆ بەرەنگاربونەوەی تیرۆرستان لەسەرجەم و ناوچەکانی عێراق.