خەندان-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم رایگه‌یاند، سبه‌ینێ پله‌كانی گه‌رما تاڕاده‌یه‌ك نزمده‌بنه‌وه و ئه‌گه‌ری تۆزێكی سوك هه‌یه، به‌رزرترین پله‌ی گه‌رماش له گه‌رمیان 41 پله‌ی سیلیزی ده‌بێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، "ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه ئاسمان له‌نێوان ساماڵ په‌ڵه هه‌ور ده‌بێت، خێرای با له‌سه‌رخۆ و مامناوه‌ند 15 -20 كیلۆمه‌تر له‌كاتژمێرێكدا ده‌بێت، پله‌كانی گه‌رماش نزیك ده‌بنه‌وه له تۆماركراوه‌كانی دوێنێ".
سبه‌ی سێشه‌ممه ئاسمان په‌ڵه هه‌ور ده‌بێت
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، سبه‌ی سێشه‌ممه ئاسمان په‌ڵه هه‌ور ده‌بێت له‌ناوچه‌كانی باشووری هه‌رێم ئه‌گه‌ری تۆزێكی سووك هه‌یه، پله‌كانی گه‌رما به‌راورد به‌ئه‌مڕۆ كه‌مێك نزمده‌بنه‌وه.
به‌رزترین پله‌كانی گه‌رمای پێشبینیكراو به پله‌ی سیلیزی:
هه‌ولێر : 38 پله‌ی سیلیزی
سلێمانی :35 پله‌ی سیلیزی
دهۆك : 37 پله‌ی سیلیزی
كه‌ركوك : 39 پله‌ی سیلیزی
هه‌ڵه‌بجه : 37 پله‌ی سیلیزی
زاخۆ : 38 پله‌ی سیلیزی
حاجی ئۆمه‌ران: 25 پله‌ی سیلیزی
سۆران : 37 پله‌ی سیلیزی
گه‌رمیان : 41 پله‌ی سیلیزی