خەندان-
ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی له نه‌یجه‌ر ڕایگه‌یاند، پێشوازی له بڕیاره‌كه‌ی فڕه‌نسا ده‌كات بۆ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی له وڵاته‌كه تا كۆتایی ئه‌مساڵ، ئه‌مه‌ش به ساتێكی مێژویی و هه‌نگاوێكی نوێ به‌ره‌و سه‌روه‌ری ده‌زانێت.
ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه له ته‌له‌فزیۆنی نیشتمانی نه‌یجه‌ر خوێندراوه‌ته‌وه ئاماژه‌ی به‌وه‌كردوه، "هێزه‌كانی فڕه‌نسا و هه‌روه‌ها باڵیۆزی فڕه‌نسا تا كۆتایی ئه‌مساڵ خاكی نه‌یجه‌ر به‌جێده‌هێڵن، ئه‌مه ساتێكی مێژوییه كه شایه‌تحاڵی ئیراده و وره‌ی گه‌لی نه‌یجه‌ره".
ناچار ده‌بێت خاكی باوباپیرانمان به‌جێبهێڵێت جا پێی خۆش بێت یان نا
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "هه‌ركه‌س و دامه‌زراوه و قه‌واره‌یه‌ك كه ببێته مه‌ترسی بۆ سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی وڵاته‌كه‌مان، ناچار ده‌بێت خاكی باوباپیرانمان به‌جێبهێڵێت جا پێی خۆش بێت یان نا".
له چه‌ند كاتژمێری داهاتودا باڵیۆزی فڕه‌نسا له نه‌یجه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه
دوێنێ یه‌كشه‌ممه ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكی فڕه‌نسا ڕایگه‌یاند، له چه‌ند كاتژمێری داهاتودا باڵیۆزی فڕه‌نسا له نه‌یجه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه، هێزه‌كانیشیان تا كۆتایی ئه‌مساڵ ئه‌م وڵاته به‌جێده‌هێڵن، هه‌روه‌ها پاریس كۆتایی به هاوكارییه سه‌ربازییه‌كانی له‌گه‌ڵ نه‌یجه‌ر ده‌هێنێت.
پێشتر دادگایه‌ك له نه‌یجه‌ر به پشتبه‌ستن به داواكارییه‌ك كه له‌لایه‌ن حوكمڕانی سه‌ربازیی ده‌سه‌ڵاتداره‌وه پێشكه‌ش كرابو و بۆ پشتیوانی له بڕیاره‌كه‌ی له‌م باره‌یه‌وه بڕیاری ده‌ركردنی سیلڤاین ئیتی باڵیۆزی فڕه‌نسای له‌و وڵاته ده‌ركردبو.
له 27ی (ته‌مموز/7)ی ئه‌مساڵ، سه‌ربازانی سوپای نه‌یجه‌ر، دورخستنه‌وه‌ی محه‌مه‌د بازوم سه‌رۆكی وڵات و ده‌ستبه‌سه‌ركردنیان له شوێنی نیشته‌جێبونی خۆی و داخستنی سنوره‌كان و سه‌پاندنی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆیان له وڵاته‌كه‌دا ڕاگه‌یاند.
ئاماژه‌یان به‌وه‌شكردوه، هه‌نگاویان ناوه بۆ كۆتاییهێنان به تێكچونی دۆخی ئابوری و ئه‌منی له نه‌یجه‌ر، ئه‌مه‌ش وایكردوه كۆمه‌ڵگه‌ی ئابوریی وڵاتانی ڕۆژئاوای ئه‌فریقا (ئیكۆواس) هه‌ڕه‌شه له ده‌ستوه‌ردانی سه‌ربازی بكات.
پاریس حسابی ده‌ستێوه‌ردانی ئیكۆوا ده‌كرد بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی بازۆم بۆ ده‌سه‌ڵات، به‌ڵام له كۆتاییدا هیچ بژارده‌یه‌كی نه‌دۆزیه‌وه كه ڕێگه‌ی پێبدات له نه‌یجه‌ر بمێنێته‌وه.