خەندان-
د. یوسف محه‌مه‌د سه‌رۆكی خولی چواره‌می په‌رله‌مانی كوردستان، نهێنی نوێ له‌باره‌ی زیانه‌كانی ریفراندۆمه‌كه‌ی 25ی (ئه‌یلول/9)ی 2017 ئاشكراده‌كات و راشیده‌گه‌یه‌نێت، ده‌بێت كورد تا چه‌ند ساڵ و ده‌یه‌ی دیكه باجی هه‌ڵه‌كه‌ی بارزانی و هاوئاوازه‌كانی بدات و ده‌شڵێت، "ئه‌نجامدانی ریفڕاندۆم له‌و كاته‌دا هێنده‌ی په‌رچه‌كردارێكی شه‌خسی بو بۆ له‌ده‌ستدانی شه‌رعییه‌تی پۆستێك، هێنده پڕۆژه‌یه‌كی نیشتیمانی نه‌بو بۆ به‌ره‌وپێش بردنی دۆزی گه‌لێك".
د. یوسف محه‌مه‌د له په‌یامێكدا له ژێر ناوی (ئه‌و ده‌مه‌ی "دونیادیده" كان سواری سه‌ری خۆیان بون و چاره‌نوسی گه‌لێكیان به‌ره‌و هه‌ڵدێر برد) هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك نوسیویه‌تی، "له مێژوی گه‌لاندا روداوه‌كان كاریگه‌ریی گه‌وره‌یان هه‌یه، روداو هه‌میشه هه‌ڵگری مه‌ترسی و ده‌رفه‌تیشه به رێژه‌ی جیاواز، سه‌ركرده‌ی كارامه ئه‌وانه‌ن كه نه‌ك ته‌نها گه‌له‌كانیان له مه‌ترسیی روداو و پێشهاته‌كان ئه‌پارێزن، به‌ڵكو ته‌نانه‌ت مه‌ترسییه‌كان ئه‌گۆڕن بۆ ده‌رفه‌ت، بۆ نمونه سه‌رهه‌ڵدانی داعش و شه‌ڕ و كرده تیرۆریستییه‌كانی، مه‌ترسی بون بۆ سه‌ر ئاشتی و ئاسایشی ناوچه‌كه و هه‌مو جیهان، به‌ڵام ئه‌مه رێگر نه‌بو له‌وه‌ی شه‌ڕی دژی تیرۆر له‌لایه‌ن زۆرێك له ده‌وڵه‌تانه‌وه بقۆزرێته‌وه بۆ ده‌ستكه‌وت و جێبه‌جێكردنی پڕۆژه ستراتیژییه‌كانییان، وه‌كو رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د كه كردیه به‌رده‌بازێك بۆ قایمكردنه‌وه‌ی پایه‌كانی حوكمی خۆی، یان توركیا كه كردیه بیانوی له‌شكركێشی له هه‌رێمی كوردستان و باكور و باكوری رۆژاوای سوریا، یان ئێران كه شه‌ڕه‌كه‌ی قۆسته‌وه بۆ پته‌و كردنی ئه‌وه‌ی پێی ده‌وترێت (كه‌وانی شیعی)".
كورد له‌شه‌ڕی تیرۆر به گه‌ڕانه‌وه بۆ دواوه و لاوازییه‌كی گه‌وره لێی هاته‌ده‌ر
ده‌شڵێت، "ئه‌وه ته‌نها كورد بو كه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له به‌ره‌ی پێشه‌وه‌ی شه‌ڕی دژی تیرۆر بو و هه‌زاران شه‌هید و برینداری به‌خشی، به‌ڵام نه‌ك بێ ده‌ستكه‌وت به‌ڵكو به گه‌ڕانه‌وه بۆ دواوه و لاوازییه‌كی گه‌وره لێی هاته‌ده‌ر".
سه‌دام حسێن به بیانوی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی (فه‌رع) بۆ (ئه‌سڵ) كوه‌یتی داگیر كرد، عێراق تا ئێستاش باجه‌كه‌ی ئه‌دات
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، "سه‌دام حسێن به بیانوی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی (فه‌رع) بۆ (ئه‌سڵ) كوه‌یتی داگیر كرد، عێراق تا ئێستاش باجه‌كه‌ی ئه‌دات، ده‌بێت كوردیش تا چه‌ند ساڵ و ده‌یه‌ی تر باجی هه‌ڵه‌كه‌ی بارزانی و هاوئاوازه‌كانی بدات كه گوایا ریفراندۆمیان بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان كرد كه‌چی بوه هۆی له‌ده‌ستدانی نیوه‌ی خاكی كوردستان، به‌فیڕۆچونی خوێنی هه‌زاران شه‌هید و بریندار و له‌ده‌ستدانی ده‌سه‌ڵاته دیفاكتۆكانی هه‌رێم".
ئه‌وان ئێمه‌یان به بێ ئه‌زمون ئه‌زانی و پێیان وابو ئێمه (هێشتا له دونیا تێنه‌گه‌یشتوین)
د. یوسف محه‌مه‌د باسی له‌وه‌شكردوه، "كاتی خۆی زۆرمان وت ئه‌مه مه‌كه‌ن هه‌ڵه‌یه‌كی ئێجگار گه‌وره‌یه، به‌ڵام ئه‌وان ئێمه‌یان به بێ ئه‌زمون ئه‌زانی و پێیان وابو ئێمه (هێشتا له دونیا تێنه‌گه‌یشتوین) ئه‌نجامدانی ریفراندۆم له‌وكاته‌دا به وه‌لانانی دامه‌زراوه شه‌رعییه‌كانی هه‌رێم، نه‌خوێندنه‌وه‌ی دروستی گۆڕاو و پێدراوه‌كانی ناوچه‌كه و جیهان بو، نه‌خوێندنه‌وه‌ی دروستی جیۆپۆلیتیكی ناوچه‌كه و ئاڵۆزیی كێشه‌ی كورد بو، ته‌نانه‌ت نه‌خوێندنه‌وه‌ی دروستی مێژوی ده‌وڵه‌تی عێراق و هۆكاری لكاندندنی ویلایه‌تی موسڵ به‌و ده‌وڵه‌ته، رۆڵ و كاریگه‌ریی هه‌ر یه‌كه له كاره‌كته‌ره‌كانی پێش‌و و ئێستای عێراق بو، هه‌ر بۆیه ئه‌توانین بڵێین كه ئه‌نجامدانی (ریفڕاندۆم) له‌و كاته‌دا هێنده‌ی په‌رچه‌كردارێكی شه‌خسی بو بۆ له‌ده‌ستدانی شه‌رعییه‌تی پۆستێك، هێنده پڕۆژه‌یه‌كی نیشتیمانی نه‌بو بۆ به‌ره‌وپێش بردنی دۆزی گه‌لێك، ره‌نگه هه‌ر ئه‌مه شرۆڤه‌ی ئه‌وه بكات كه داخۆ بۆچی هیچ دێكۆمێنتێكی قانونی و ره‌سمی له رۆژنامه‌ی وه‌قایعی كوردستان سه‌باره‌ت به ریفڕاندۆم بونی نییه!؟".
كاتی خۆی كه له 2018 وتمان پێویسته (ریفراندۆم)چییه‌كان، ئه‌وانه‌ی بڕیاری ئه‌نجامدانییاندا دادگایی بكرێن
سه‌رۆكی خولی چواره‌می په‌رله‌مان ئه‌وه‌شی ئاشكراكردوه، "كاتی خۆی كه له 2018 وتمان پێویسته (ریفراندۆم)چییه‌كان، ئه‌وانه‌ی بڕیاری ئه‌نجامدانییاندا دادگایی بكرێن، ئه‌مانزانی له ده‌ره‌نجامی ئه‌و بڕیاڕه هه‌ڵه كه‌مه‌رشكێنه چی روبه‌ڕوی هه‌رێم ئه‌بێته‌وه، گه‌لانی پێشكه‌وتوی دنیا هه‌میشه لێكۆڵینه‌وه له شكسته‌كانیان ئه‌كه‌ن و به‌رپرسیارێتییه‌كان دیاری و ئاشكرا ئه‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی رێ له شكستی تر بگرن، به‌ڵام ئێمه شكست دوای شكست به‌سه‌رماندا دێت و ده‌بێت چاوه‌ڕێی شكستی نوێ بین، چونكه هیچ هه‌ڵسه‌نگاندنێك بۆ شكسته‌كان و رۆڵی هه‌ر یه‌كه له كاره‌كته‌ره‌كان ، چۆنیه‌تیی كارلێكی فاكته‌ره ناوخۆیی و ده‌ره‌كییه‌كان تیایایدا ناكه‌ین".