خەندان-
له وه‌ڵامی بانگه‌وازی گروپه مه‌ده‌نییه‌كان، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، هه‌زاران هاوڵاتی فڕه‌نسی له شه‌قامه‌كانی پاریس و شاره‌كانی دیكه‌ی فڕه‌نسا بۆ ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین به‌رامبه‌ر توندوتیژی پۆلیس خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا.
كه‌ناڵی فه‌ڕه‌نسا 24 بڵاویكرده‌وه، پاریس شاهیدی هه‌ندێك پێكدادان بوه له نێوان خۆپیشانده‌ران و هێزه‌كانی پۆلیسدا، كه باس له‌وه ده‌كات به‌شێك له خۆپیشانده‌ران به چه‌قۆوه هێرشیان كردۆته‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێكی پۆلیس.
له‌كاتی خۆپیشاندانه‌كه‌ی پایته‌ختی فڕه‌نسا، پێكدادان له‌نێوان خۆپیشانده‌ران و هێزه ئه‌منییه‌كان ڕویداوه
ڕۆژنامه‌ی لۆفیگارو ڕایگه‌یاندوه، له‌كاتی خۆپیشاندانه‌كه‌ی پایته‌ختی فڕه‌نسا، پێكدادان له‌نێوان خۆپیشانده‌ران و هێزه ئه‌منییه‌كان ڕویداوه، كه جیراڵد دارمانین وه‌زیری ناوخۆی فڕه‌نسا به توندوتیژیی قبوڵنه‌كراو وه‌سفیكردوه.
ئۆتۆمبێلێكی پۆلیس له‌كاتی تێپه‌ڕبوندا به چه‌قۆ هێرشده‌كرێته سه‌ری
ئه‌و گرته ڤیدیۆییانه‌ی پێشتر له‌لایه‌ن لۆران نونێز به‌رپرسی پۆلیسی پاریسه‌وه له پلاتفۆرمی ئێكس (تویته‌ری پێش‌و) بڵاوكرابونه‌وه ده‌ركه‌وت، ئۆتۆمبێلێكی پۆلیس له‌كاتی تێپه‌ڕبوندا به چه‌قۆ هێرشده‌كرێته سه‌ری.
له به‌رامبه‌ردا وه‌زیری ناوخۆی فڕه‌نسا له‌سه‌ر پلاتفۆرمی ئێكس نوسیویه‌تی، "ده‌بینین ڕق له پۆلیس به‌ره‌و كوێمان ده‌بات".
لۆران نونێز به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی فڕه‌نسا له وه‌ڵامدا باسی له‌وه‌كردوه، "یه‌كێك له پۆلیسه‌كان به هه‌ڵگرتنی چه‌كه‌كه‌یه‌وه له ئۆتۆمبێله‌كه دابه‌زی به‌ڵام به‌كاری نه‌هێنا".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، خۆپیشاندانه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی ده‌ستیپێكرده‌وه، دوای ئه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه توانیویه‌تی بڕوات.