خهندان-
گۆڕەپانی یارییەکانی منداڵان لە روسیا تادێت زیاتر دەبنە شوێنی نمایشی سەربازی کە بەشداری تێدا دەکەن و خوێندكارانی قوتابخانەش لە باخچەی ساوایانەوە بەرەو سەرەوە، لە زەریای هێمن تا دەریای رەش، جلوبەرگی سەربازی لەبەر دەکەن و نمایشی سەربازی رێکدەخەن.
لە قۆناغەکانی دواتری خوێندندا فێرخوازەکان راهێنانیان پێدەکرێت بۆ هەڵکەندنی خەندەق و فڕێدانی نارنجۆک و بەکارهێنانی چەکی ئاگرین کە پڕکراوە لە تەقەمەنی زیندو، بەپێی راپۆرتێکی سی ئێن ئێن، روسیا دەڵێت، "وەبەرهێنانێکی گرنگە".
چالاکی سەربازی لە قوتابخانەکان بە ئامانجی بەهێزکردنی هەستی هاوکاریی یەکتر و پاڵپشتیییه
بەگوێرەی راپۆرتی وەزارەتی بەرگری روسیا، "چالاکی سەربازی لە قوتابخانەکان بە ئامانجی بەهێزکردنی هەستی هاوکاریی یەکتر و پاڵپشتیییه، بەرزکردنەوەی ئەخلاقی بەرز و سیفەتە دەرونییەکانه، جگە لە ئامادەکردنی نەوەی گەنج بۆ خزمەتکردن لە هێزی چەکداری روسیا".
قوتابخانەکان لە سەرانسەری روسیادا خوێندكاران بۆ خزمەتکردنی سەربازیی ئاماده دەکەن
قوتابخانەکان لە سەرانسەری روسیادا خوێندكاران بۆ خزمەتکردنی سەربازیی لە هێزە چەکدارەکاندا ئاماده دەکەن، بە کورتی وەک ئەوەوایە لە ڕوسیا منداڵان بۆ شەڕ ئامادە بکرێن.
"بە سەربازیکردنی قوتابخانەکان" لە روسیا لە دوای سەرهەڵدانی شەڕ لە ئۆکرانیا لە شوباتی 2022 زیادیکردوە
"بە سەربازیکردنی قوتابخانەکان" لە روسیا لە دوای سەرهەڵدانی شەڕ لە ئۆکرانیا لە شوباتی 2022 زیادیکردوە، ئاماژە بەوە دەکات، کە ئەو رێوشوێنانە پێش ئەوە بونیان هەبوە، بەڵام بە قەبارەیەکی بچوکتر.
لە ئێستادا زیاتر لە 10 هەزار "یانە سەربازییە نیشتمانییەکان" لە قوتابخانە و پەیمانگاکانی وڵاتەکەدا هەن
سێرگی کراڤتسۆڤ، وەزیری پەروەردەی روسیا رایدەگەیەنێت، لە ئێستادا زیاتر لە 10 هەزار "یانە سەربازییە نیشتمانییەکان" لە قوتابخانە و پەیمانگاکانی وڵاتەکەدا هەن و زیاتر لە چارەکه ملیۆنێك خوێندکار بەشداری چالاکییەکانیان دەکەن.
لە مانگی (ئاب/8)ی رابردودا، ڤلادیمیر پوتن، سەرۆکی روسیا یاسایەکی واژۆکرد کە بابەتێکی نوێی بۆ مەنهەجی قوتابخانەکان ناساند، بە ناوی "بنەماکانی ئاسایش و بەرگری لە نیشتمان".
لە چوارچێوەی ئەو دەستپێشخەرییە وەزارەتی پەروەردە پەرەی بە خوێندکاراندا، کە سەردانی یەکە سەربازییەکان و فێرکردنی وەرزشی سەربازی و کۆبونەوەی کارمەندانی خانەنشینکراوی سەربازی و وەرگرتنی وانە لەسەر فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بكهن.
خوێندکارانی قۆناغی ناوەندی وانەی بەکارهێنانی چەک لەگەڵ تەقەمەنی زیندو وەردەگرن
هەروەها خوێندکارانی قۆناغی ناوەندی وانەی بەکارهێنانی چەک لەگەڵ تەقەمەنی زیندو وەردەگرن، لەژێر چاودێری ئەفسەرانی بەئەزمونی سوپا.
ئەو پرۆگرامە لە ئێستادا لە تاقیکردنەوەدایە و لە ساڵی 2024 بە تەواوی لە روسیا جێبەجێ دەکرێت و وەزارەتەکەش دەڵێت، بە ئامانجی "چاندنی نەریتی سەربازی"یه لە دڵی خوێندکاراندا.
بابەتەکە تەنها لە پرۆگرامێکی نوێی خوێندندا سنوردار نییە
بابەتەکە تەنها لە پرۆگرامێکی نوێی خوێندندا سنوردار نییە، بەوپێیەی ئەو بابەتەی مێژو کە بە خوێندکارانی قۆناغی ناوەندی دەوترێتەوە دەستکاری کراوە.
کتێبی نوێی مێژو نیمچە دورگەی کریمیا وەک بەشێک لە ڕوسیا لەخۆدەگرێت و لە بەرگی کتێبەکەشدا وێنەی ئەو پردە هەیە کە بەرەو نیمچە دورگەکە دەڕوات، کە روسیا لە ساڵی 2014دا لکاندی به وڵاتهكهیهوه.
ئۆکرانیا بە ئاشکرا خواستی خۆی بۆ بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی ڕاگەیاندوە
ئەو رێبازە باس لەوە دەکات کە "ئۆکرانیا بە ئاشکرا خواستی خۆی بۆ بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی ڕاگەیاندوە" بۆ پاساوهێنانەوە بۆ هێرشکردنە سەر کیێڤ، هەروەها "گەمارۆیەکی بێ وێنە لەلایەن رۆژئاواوە بەسەر ڕوسیادا سەپێندرا بۆ ئەوەی بە هەر شێوەیەک بێت ئابوری وڵاتەکەی لەناوببات".
پێدەچێت دایک و باوکان لە روسیا پشتگیری ئەم هەڵمەتە بکەن
پێدەچێت دایک و باوکان لە روسیا پشتگیری ئەم هەڵمەتە بکەن، بۆ نمونە دەزگای حکومەتی روسیا RIA Novosti ڕاپرسییەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، 79%ی دایک و باوکان پشتگیری لە پیشاندانی کلیپی ڤیدیۆیی منداڵەکانیان دەکەن سەبارەت بە شەڕەکە.
زۆرێک لە روسەکان پێیانوایە وڵاتەکەیان لەلایەن هێزە دوژمنکارەکانەوە گەمارۆدراوە
زۆرێک لە کۆمێنتەکان لە پلاتفۆرمی سۆشیال میدیادا باس لەوە دەکەن، کە زۆرێک لە روسەکان پێیانوایە وڵاتەکەیان لەلایەن هێزە دوژمنکارەکانەوە گەمارۆدراوە.
روسیا هیچ بژاردەیەکی تری نییە جگە لە بەرگریکردن لە خۆی، بەوتەی ئەوان و ئەم پەیامە کە پوتن و میدیا فەرمییەکان دوبارەی دەکەنەوە، لە ئێستادا دەگوازرێتەوە بۆ قوتابخانەکان.