خەندان-
ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، نۆ ساڵ نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له‌ژێر ناوی ئابوری سه‌ربه‌خۆ فرۆشرا و ده‌ڵێن 28 ملیار دینار قه‌رزاره، به‌ڵام شه‌ش مانگه فرۆشتنی نه‌وت وه‌ستاوه و ده‌ڵێن شه‌ش ملیار دۆلار هه‌رێم زیانی پێگه‌یشتوه.
دارا سێكانیانی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك نوسیویه‌تی، "له ساڵی 2014وه ئابوری سه‌ربه‌خۆ هه‌یه و به‌رده‌وام نه‌وت فرۆشراوه، به‌ڵام ئه‌ڵێن كوردستان 28 ملیار قه‌رزاره".
شه‌ش مانگه نه‌وت به بۆڕی نافرۆشرێت ئه‌ڵێن زیانی شه‌ش ملیار دۆلارمان كردوه
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، "شه‌ش مانگه نه‌وت به بۆڕی نافرۆشرێت ئه‌ڵێن زیانی شه‌ش ملیار دۆلارمان كردوه وه‌ك عێراق و هه‌رێمی كوردستان، له‌كاتێكدا له‌ماوه‌ی نۆ ساڵی رابردودا نه‌وت فرۆشراوه و 28 ملیاریش قه‌رزار بون".
ده‌بێت ڕۆژێك له به‌رده‌م دادگای گه‌لدا باجی ئه‌و هه‌مو نه‌هامه‌تیه بده‌ن
ده‌شڵێت، "ده‌بێت ڕۆژێك له به‌رده‌م دادگای گه‌لدا باجی ئه‌و هه‌مو نه‌هامه‌تیه بده‌ن كه به‌سه‌ر خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانتان هێناوه".