خەندان-
سه‌ردار هه‌ركی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ره‌خنه له‌ئه‌نجامدانی كۆنگره‌ی پێنجه‌می حزبه‌كه‌ی ده‌گرێت و رایده‌گه‌یه‌نێت، "به‌ئه‌رك و به‌رپرسیارێتی مێژویی خۆم هه‌ڵده‌ستم و نابمه به‌شێك له‌دروستكردنی بارودۆخێك كه لێكه‌وته‌كانی زیان به‌یه‌كێتی بگه‌یه‌نێت، هه‌ربۆیه به‌شداری له‌م كۆنگره‌یه‌دا ناكه‌م، ده‌ستبه‌ردای هه‌مو پۆست و ئیماتیازاته‌كی حزبی ده‌بم".
سه‌ردار هه‌ركی له‌په‌یامێكدا بڵاویكرده‌وه، "ماوه‌یه‌كه یه‌كێتیی به‌دۆخێكی ناته‌ندروست تێده‌په‌ڕێت، به‌هۆی ئه‌و دۆخه‌وه گرفتی زۆر له‌ناوخۆی یه‌كێتیی دروستبوه، كه بۆته هۆی لێكترازانی ناوخۆیی و دابڕان له‌پره‌نسیپ و په‌یره‌وی ناوخۆ‌و و به‌هاكانی دیموكراسی و په‌كه‌وتنی ژیانی حزبایه‌تی".
پێویست ده‌كات یه‌كێتی خۆی بۆ ئه‌و هه‌ڵبژاردنانه ئاماده‌بكات
سه‌ردار هه‌ركی ده‌شڵێت، "وه‌ك هه‌مولا ئاگادارن بڕیاردراوه 27ی ئه‌م مانگه كۆنگره‌ی پێنجه‌می یه‌كێتی بكرێت، ئه‌م كۆنگره له‌كاتێكدایه كه زه‌مینه‌ی كۆنگره‌كردن فه‌راهه‌م نییه و كاری له‌پێشینه‌ی دیكه هه‌یه، له‌لایه‌ك له‌هه‌موكات زیاتر دۆخی ناوخۆ پێویستی به پرۆسه‌ی ئاشته‌وایی و ته‌بایی هه‌یه، له‌لایه‌كی دیكه دو هه‌ڵبژاردنی گرنگ و چاره‌نوسسازمان له‌به‌رده‌مه، پێویست ده‌كات یه‌كێتی خۆی بۆ ئه‌و هه‌ڵبژاردنانه ئاماده‌بكات، یه‌كێكیان هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانه كه بۆئاینده‌ی ناوچه دابڕێنراوه‌كان زۆر گرنگه و ئه‌وی دیكه‌یان هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان كه بڕیاره له‌كۆتایی شوباتی 2024 بكرێت".
كۆنگره‌كردن له‌م بارودۆخه‌و به‌بێ بونی زه‌مینه‌یه‌كی له‌باری هێمنی و سه‌قامگیریی ناوخۆیی، زیان به‌ده‌نگ و پێگه‌ی یه‌كێتی ده‌گه‌یه‌نیت
سه‌ردار هه‌ركی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، "كۆنگره‌كردن له‌م بارودۆخه‌و به‌بێ بونی زه‌مینه‌یه‌كی له‌باری هێمنی و سه‌قامگیریی ناوخۆیی، زیان به‌ده‌نگ و پێگه‌ی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان ده‌گه‌یه‌نیت، بۆیه پێموایه ئه‌م كۆنگره‌یه له‌هه‌لومه‌رجێكدا ده‌كرێت كه زه‌مینه له‌بار نییه‌و له‌ئه‌نجامدا زیان به‌یه‌كێتیی ده‌گه‌یه‌نێت، ره‌نگه ئه‌م كۆنگره‌یه له‌بری چاره‌سه‌ركردن گرفته‌كان قوڵتر بكاته‌وه".
به‌ر له ئه‌نجامدانی كۆنگره، پێویسته ئه‌وله‌ویه‌ت به‌رێكخستنه‌وه‌ی ریزه‌كان و ئاشتبونه‌وه‌ی گشتیی ناوخۆیی بدرێت
ئاشكراكردوه، "به‌ر له ئه‌نجامدانی كۆنگره، پێویسته ئه‌وله‌ویه‌ت به‌رێكخستنه‌وه‌ی ریزه‌كان و ئاشتبونه‌وه‌ی گشتیی ناوخۆیی بدرێت، به‌دڵنیایه‌وه له‌گه‌ڵ كۆنگره‌یه‌كین ببێته‌هۆی نوێبونه‌وه‌و به‌هێزبون و كۆبونه‌وه‌ی هه‌موان له‌ده‌وری مه‌شخه‌ڵی یه‌كێتی، له‌گه‌ڵ كۆنگره‌یه‌كین یه‌كێتی بباته‌وه سه‌ر چه‌پكه گوله‌كه‌ی مامجلال و رێچكه راسته‌قینه‌كه‌ی یه‌كێتیی كه له‌گه‌ڵ ئێش و ئازاری خه‌ڵكی كوردستاندا بێت و هیواو خواسته‌كانی گه‌نجه‌كانمان بێنێته دی، نه‌ك ببێته هۆی په‌رته‌وازه‌یی و لێكترازانی زیاتر".
كۆنگره به‌مشێویه زیانی گه‌وره به‌ئاشتی ناوخۆیی و یه‌كریزی یه‌كێتی ده‌گه‌یه‌نێت
سه‌ردار هه‌ركی ئه‌وه‌شیخستۆته‌ڕو، "كۆنگره به‌مشێویه زیانی گه‌وره به‌ئاشتی ناوخۆیی و یه‌كریزی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان ده‌گه‌یه‌نێت، هاوكات ده‌بێته هۆی سه‌پاندنی واقعێكی ناكۆك له‌گه‌ڵ بنه‌ماو پره‌نسیپه نه‌گۆڕه‌كانی دامه‌زراندنی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان له ئازادی و رێره‌وی دیموكراسی".
به‌شداری له‌م كۆنگره‌یه‌دا ناكه‌م، به‌م یاداشته ده‌ستبه‌ردای هه‌مو پۆست و ئیماتیازاته‌كی حزبی ده‌بم
له‌باره‌ی به‌شداریكردنیشی له كۆنگره‌ی پێنجه‌می یه‌كێتی، سه‌ردار هه‌ركی رایگه‌یاندوه، "ده‌مه‌وێت به‌هه‌مولارابگه‌یه‌نم كه له‌م بارودۆخه‌دا به‌ئه‌رك و به‌رپرسیارێتی مێژویی خۆم هه‌ڵده‌ستم و نابمه به‌شێك له‌دروستكردنی بارودۆخێك كه لێكه‌وته‌كانی زیان به‌یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان و به‌هاكانی دیموكراسیه‌ت له كوردستان ده‌گه‌یه‌نێت، بۆیه رایده‌گه‌یه‌نم كه به‌شداری له‌م كۆنگره‌یه‌دا ناكه‌م، به‌م یاداشته ده‌ستبه‌ردای هه‌مو پۆست و ئیماتیازاته‌كی حزبی ده‌بم".